له‌ تایله‌ند هێرشی چه‌كداری: ٣٢ كه‌س كوژران، ٢٣ كه‌سیان منداڵن

له‌ تایله‌ند به‌ چه‌ك و چه‌قۆ هێرش كرایه‌ سه‌ر باخچه‌یه‌كی ساوایان. ٣٢ كه‌س كه‌ ٢٣ كه‌سیان منداڵن كوژران.

به‌رپرسی ئاسایشی ویلایه‌تی نۆنگ بوا لامفۆ له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ جاككاپات ڤیژراتهایا رایگه‌یاند، كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ چه‌ك و چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر باخچه‌ی ساوایان.

هێرشه‌كه‌ به‌ كاتی ناوچه‌كه‌ له‌ كاتژمَر ١٢:٣٠ ئه‌نجامدراوه‌. هێرشبه‌ره‌كه‌ دواتر به‌ ئۆتۆمبێل هه‌ڵاتووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سدا وه‌رگه‌ڕاوه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا لانیكه‌م ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، نزیكه‌ی ٢٣ كه‌سیان منداڵن.

جاككاپات ڤیژراتهایا وتی، هێرشكاره‌كه‌ پۆلیسێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ بووه‌ و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی خۆشی كوشتووه‌. راگه‌یه‌نرا ئه‌و منداڵانه‌ی كوژراون ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ٢ بۆ ٣ ساڵدا بووه‌.

له‌ شوباتی ٢٠٢٠یشدا ئه‌فسه‌رێك كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی تووشی ده‌مه‌قاڵێ ببوو، له‌ ناو بازاڕ ٢٩ كه‌سی كوشتبوو.

هـ . ب