له‌ ئه‌فغانستان له‌ ناو مزگه‌وتێك ته‌قینه‌وه‌ روویدا، مه‌لایه‌كی تالیبان كوژرا

له‌ هه‌رێمی هه‌رات له‌ رۆژئاوای ئه‌فغانستان له‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وتدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویدا. راگه‌یه‌نرا كه‌ مه‌لایه‌كی به‌ناوبانگیش له‌ ناویادا، زۆر كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.

وته‌بێژی حكومه‌تی تالیبان زه‌بیحوڵا موجاهید له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌رگریكارێكی تالیبان و مه‌لای به‌ناوبانگ موجیب ره‌حمان ئه‌نساری له‌ هێرشه‌كه‌ی هه‌راتدا ژیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتی گازارگه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌راته‌ روویدا.

تلوع نیوز كه‌ كه‌ناڵێكی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌یه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

ئه‌نساری له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزدا له‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌لاكان له‌ كابۆل رایگه‌یاندبوو، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت رژێمی تالیبان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، ده‌بێت سه‌ری بپه‌ڕێنرێت.

هـ . ب