لەندەن؛ رەوەندی کوردی بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی جۆلەمێرگ کۆبوونەوە

لە دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەل و بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی گەلی جۆلەمێرگ، رەوەندی کوردی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئێوارەی رۆژی هەینی ۷ ی حوزەیران رەوەندی کوردی لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا لە سەنتەری ویدگرین، لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەل لە بەریتانیا، دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەل و داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ و هەروەها هێرشە دڕندانەکانی سەر رۆژئاوا و باکوری سوریا  گردبوونەوەیەک بەرێوە چوو

لە گردبونەوەکەدا رێکخستەنکانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا، کەژار، رێکخراوی ژنانی جیهان، بزوتنەوەی گەنجانی بەریتانیا و ژمارەیەک کەسایەتی دۆستی کوردان بەشدارییان کرد.

تەڤگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستان_بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا وێرای شەرمەزارکردنی هێرشە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر هەڵبژاردنەکان و ئیرادەی دەنگدەران، ئاماژەی بەوە کرد کە "دولەتی تورک بە یاسای قەیوم ناتوانێت ئیرادەی گەل بندەست بکات، ئەوەی کە لە باکوری کوردستان ئەنجامی دەدات بەیاسای زۆرەملێ، ئێمە رۆژانە دەیبینین بە هەمان زهنیەت فاشیزمی دەولەتی تورک، گوند و شارۆچکە و هاوڵاتیانی سڤیل لە باشوری کوردستان دەکاتە ئامانج و کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات"

هەروەها ئەرجان ئیقبال لەسەرناوی ئەنجومەنی گەل لە بەریتانیا، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی فایشیزمی تورک کرد و هەروەها وتی: "ئێمە زهنیەتی دەوڵەتی تورک باش دەناسین هیچ هیوایەکی بۆ گەلانی تورکیا تێدا بەدیناکرێت، ئێمە وەک گەلی کورد هەتا مافی گەلی خۆمان و گەلانی تورکیا دەستەبەر نەکەین دەست لە تێکۆشان بەرنادەین"

هەوەها لە درێژەی چالاکیەکەدا لێدوانی جیاواز لە لایەن " یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان_لەبەریتانیا ، بزوتنەوەی گەنجانی بەریتانیا، رێکخراوی ژنانی جیهان و کەژار خوێندرانەوە

دوای دوو کاتژمێر چالاکیەکەدا بە دروشمی " دەولەتی تورک هاوکاری داعش دەکات، دەوڵەتی تورک تیرۆرستە مندالکوژ و ژن کوژە، دەوڵەتی تورک ژینگەکوژە و تیرۆرستە"، هەروەها "ژن ژیان ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەل" و " بژی رێبەرئاپۆ"، چالاکیەکە بە کۆتاهات.

هـ . ب