لوبنان: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٤٣٥ کەس کوژراون

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبووڵادا لە باشووری وڵاتدا ٤٣٥ کەس کوژراون.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی لە نێوان ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە باشووری لوبنان ٤٣٥ کەس مردوون و ٤٧٤ کەسیش برینداربوون.

ڕاگەیاندرا ژمارەی کوژرا و برینداران هەزار و ٨٠١ کەس دەبێت، بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ٨٧ لەسەدای ئەوە قوربانیانە پیاون و ٩٥ لەسەدیان لە لوبنان و نیوەی زیاترییان لە تەمەنی نێوان ٢٥ و ٤٤ ساڵیدا بوون.

وەزارەت کورژاوانی مەدەنی و چەکدارانی جیانەکردووەتەوە. بەڵام بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئەو وڵاتە لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە تا ٢٦ی حوزەیران ٣٥٠ چەکداری حزبووڵا لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

هەروەها وەزارت بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەی ئەوەی دیاریکردووە؛ لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ٩٥ هەزار و ٢٢٨ کەس لە جێگە و گوزەرانی خۆیان ئاوارەبوون.