لیۆناردۆ پێرێز: پێویستە تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر بناسرێت

لیۆناردۆ ڕۆدریگیوز، نوێنەری مالۆکا مالۆکا ئینترناسیۆناڵ، ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هێرشی لەشکرکێشی وداگیرکارییەکانی بۆ سەر سوریا و عێراق یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و ڕایگەیاند کە پێویستە دەوڵەتی تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر بناسرێت.

ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی مالۆکا مالۆکا ئینترناسیۆناڵ ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە ٨٠ هەمین دانیشتنی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان (NY) کرد. کۆبوونەوەکە لە ٨ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە و تا ٢٦ی تەمموز بەردەوام دەبێت. ڕێکخستنی مالۆکا ئینترناسیۆناڵ کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کاردەکات، سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕادەکێشێت. لیۆناردۆ ڕۆدریگیوز یەکێک لە نوێنەرانی مالۆکا ئینترناسیۆناڵ، لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF هەڵسەنگاندنێکی کرد.

'پێویستە دەوڵەتی تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر بناسرێت'

لیۆناردۆ ڕۆدریگیوز پێرێز ڕایگەیاند، بە مەبەستی ناساندنی دەوڵەتی تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر لە سوریا و عێراق ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی دانیشتنی ٨٠هەمین کۆمیتەی دژی ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. پێرێز وتی: "ئامانجی ئێمە و ئەم ڕاپۆرتە کە پێشکەشمان کردووە ئەوەیە کە ئەم شەڕە لە چوارچێوەی یاساکاندا چارەسەر بکرێت. مەبەستم ئەوەیە ئێمە پێمان وایە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر بناسرێت. لە ڕاستیدا ئەگەر تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر بناسرێت، لە چوارچێوەی یاسای مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەییدا، دەتوانین لە بەرامبەر کردەوەکانی بەرپرسیار نیشانی بدەین.

'مرۆڤەکان بە زۆر لە شوێنی خۆیانەوە دەر دەکرێن، ئەمە ئەشکەنجە'

هەروەها پێرێز، باسی لەوەشکرد، لە دانیشتنەکانی ڕۆژانی ١٦و ١٧و١٨ی تەمموزدا،کە سەبارەت بە تورکیا بەڕێوە دەچێت، پێشنیارێک ئاراستەی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ ئەوەی تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر لە سوریا و عێراق بناسرێت. هەروەها پێرێز ڕایگەیاند: "پێویستە کۆمیتەی دژی ئەشکەنجە، سەبارەت بە ناوچە داگیرکراوەکان کاری زیاتر بکات. تورکیا دانیشتوانی ناوچەکە لە شوێنی خۆیان لە سوریا و باکوری سوریا دەربەدەر دەکات. وەک دەبینرێت ئەم کەسانە ڕووبەڕووی مەترسی ئەشکەنجەدان دەبنەوە. بە پێی پەیماننامەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان قەدەغەیە کە مرۆڤەکان بە زۆر لە شوێنی حاڵ و ماڵی خۆیان دوور بخرێنەوە.

'لە ناتۆ هێز وەردەگرن و یاسا نێودەوڵەتیەکان دەشکێنن'

لیۆناردۆ ڕۆدریگیوز، ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل ده کات و ڕایگەیاند: "له بارودۆخی ئێستادا خاکی دوو وڵاتی دراوسێ پێشێل دەکات. ئێمە باسی بەشێک لە سوریا دەکەین، بەڵام خاکی عێراقیش پێشێل دەکات. تورکیا لەسەر ئەم کارانە ناتوانرێت دادگایی بکرێت، چونکە تورکیا بەشێکە لە ناتۆ. ئەوە وا دەکات پارێزراو بێت. ئەگەر کەسێک پارێزراو بێت، دەتوانێت هەموو شتێک بکات و کەس لێپێچینەوەی لە گەڵ ناکات مەبەست ناتۆیە. لە بنەڕەتدا هەڵمەتەکەمان دژی ئەم بیرۆکەیە. پێویستە تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر لە سوریا بناسرێت."

https://anfkurdi.com/ewropa/ji-maloca-Internationale-heta-ny-e-rapora-dagirkeriye-di-carcoveya-suce-ser-de-185661