مادۆرۆ سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند بەڵام...

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەکانی ڤێنزوێلا بە ٥١.٢٠٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەڵام باس لەوە کراوە کە ئەنجامی سەندۆق و ڕاپرسیەکان لە گەڵ یەک ناکۆکن. ئەمریکا داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی کرد.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە نیکۆلاس مادۆرۆ لەسەدا ٥١.٢٠ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بۆ خولی سێیەم وەک سەرۆکی ڤێنزوێلا هەڵبژێردرایەوە.

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنزوێلا شەوی دووشەممە ڕایگەیاند، دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرکەوتنی ئاشتی و سەقامگیری بووە. مادۆرۆ سەبارەت بە ئامارەکان، ڕایگەیاند، سیستەمی هەڵبژاردن لە ڤێنزوێلا ڕوونە و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە.

ئەو ئەنجامانەی کە لەلایەن نجومەنی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکانەوه ڕاگەیاندراوە، پێچەوانەی زۆربەی ڕاپرسییەکانە کە سەرکەوتنی ئێدمۆندۆ گۆنزالێزی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن نیشان دەدات.

ئەمریکا داوای کردووە ژماردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف ئەنجام بدرێت.