ماکرۆن و رەئیسی لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران قسەیان کرد

ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران قسەیان کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ماکرۆن و هاوپیشە ئێرانیەکەی رایانگەیاندووە کە پێویستە دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی بەهێز بکرێنەوە.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەبارەی پەیمانی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، سەرۆی فەڕەنسا رایگەیاندووە کە لایەنگری چارەسەریەکی دیپلۆماسیە."

ماکرۆن ئاماژەی بەوەکردووە کە بەپێی پەیمانەکە بەڵێنەکانی لایەنەکان جیبەجێ دەکرێن.

ماکرۆن وتی، " چەند مانگێک لەدوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، ئەوان داوایان کردووە کە پەرە بە دانوستانەکان بدرێت.
سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە ئێران کرد کە هەڵوێستێکی ئەرێنی دەرببڕێت و بگەڕێتەوە سەر ئاستی بەجێهێنانی بەڵێنەکانی و وتی، " ئێران سورە لەسەر ئەوەی بگاتە رێککەوتنێک و ئیرادەیەکی ئەرێنی پیشانداوە.

فەڕەنسا رۆژی هەینی لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردبووە و ئاماژەی بەوەدا کە دەکرێت دانوستانەکان سەربکەون و بگەنە ئەنجام.

دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی ئێران لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا دەستیپێکردەوە.

ف.ق