مانگرتنی گەنجانی سۆسیالیست لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە

مانگرتنی گەنجانی سۆسیالیستی تێکۆشەر لە ٢٤ی ڕێبەندان بە چەندین چالاکیی کۆتایی بە دووەم ڕۆژی خۆی هێنا.

مانگرتن لە خواردنی گەنجانی سۆسیالیستی تێکوشەری گەنج بەمەبەستی پاڵپشتی کردن لە چالاکییە بەردەوامەکانی دژ بە گۆشەگیری لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری و داخوازییەکانی زیندانیانی سیاسی تورکیا و کوردستان، لە ٢٤ی ژانویە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستیپێکرد، لە ڕۆژی دووهەمدا درێژەی هەیە.

گەنجان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ ماوەی سێ ڕۆژە لە ناوچەی ئۆرانیانپلاتز لە بێرلین دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆ ئەوەی دەنگی ئەو تێکۆشانە بن کە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەوروپا دژی گۆشەگیری و دەستبەسەرداگرتنی مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و زیندانیانی زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە دەچێت. هەروەها جەختیان لەسەر بڵاوکردنەوەی تێکۆشان دژی ئەو سیاسەتانە لە هەموو شوێنێکدا کردەوە.

پاشنیوەڕۆ سۆسیالیستەکان سەردانی کۆمەڵەی ئاتیفیان کرد کە سەر بە کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیایە لە ئەڵمانیا و بۆ ماوەیەک لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەکەدا قسەیان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پانێڵێک بەڕێوەچوو. لەم پانێڵەدا، سیاسەتی دەوڵەتی تورک سەبارەت بەو زیندانانەی کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پەیڕەوی لێکردووە، گوشارەکانی سەر زیندانیان و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە زیندانەکاندا بۆ شکاندنی ئیرادەی زیندانییە شۆڕشگێڕەکان ئەنجام دەدرێن، بە شێوەیەکی گشتی ڕوونکرانەوە. لەم پانێڵەدا هەڵوێست و بەرخۆدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە دژی کۆمەڵکوژی و سیاسەتەکان ڕوونکرایەوە و جەختیش کرایەوە کە زیندانییە شۆڕشگێڕەکان بە بەدیلی قورس ئەو سیاسەتانەیان پووچەڵ کردووتەوە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، سەبارەت بەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێنراوە وتووێژیان کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی کرد، مانگرتن لە خواردن کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لە زیندانەکاندا بەردەوامە و مانگرتن لە خواردنی پشتیوانی کە لە دەرەوە بەڕێوەدەچێت، هەروەها مانگرتنی ESP و سۆسیالیستەکان، SGDF کە لە ٢٣ی ژانویە دەستی پێکردووە سڵاویان لێکرد.

لە پانێڵەکەدا یەکێک لە بەشداربووان کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠١١ زیندانی بووە و بەشداری لە بەرخۆدانی ڕۆژوی مەرگ بووە لە ساڵی ١٩٩٦، باسی پرۆسەی بەرخۆدانی کرد.

بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا، چالاکوانان سبەینێ بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی (NAV-DEM) کۆتایی بە مانگرتنەکەیان دەهێنن.