مەکسیک، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ٢٤٩کەس گیانیان لەدەستداوە
لە وڵاتی مەکسیک بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە چوار مانگی ڕابردودا ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ ٢٤٩ کەس بەرزبۆتەوە.
لە وڵاتی مەکسیک بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە چوار مانگی ڕابردودا ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ ٢٤٩ کەس بەرزبۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی مەکسیک، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا لە مەکسیک نزیکەی ٤٥ پلەی سەدی بووە، لە نێوان ماوەکانی ١٩ی ئادار ٢٠٢٣ تا ٢٢ی تەموز ٢٤٩ کەس بەهۆی بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
جێگای باسە، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە ویلایەتی نویڤۆ لیۆن ئەو وڵاتە تۆمارکراوە کە ١٠٠ حاڵەت بووە، هەروەها لەو حاڵەتانە لە ٩٢.٤٪ی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕاستەوخۆ لێدانی گەرماوە بووە و بەشەکەی دیکەشی بەهۆی تینوێتییەوە بووە.
ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشوو زۆر زیادی کردووە بەجۆرێك کە لە هەمان مانگەکانی ساڵی رابردودا،تەنها ٣٨ کەس بەهۆی بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرما لە مەکسیک گیانیان لەدەستدابوو.