مەراسیمێک بۆ مەحمود یڵماز بەڕێوەدەچێت
وەڵاتپارێزی کورد، مەحمود یڵماز کە لە کۆمەڵگای کوردی لە ئەڵمانیا خۆشەویست بوو و ساڵانێکی زۆر لە پێناو گەلی کورد تێکۆشانی کرد، کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ یڵماز بەڕێوەدەچێت.
وەڵاتپارێزی کورد، مەحمود یڵماز کە لە کۆمەڵگای کوردی لە ئەڵمانیا خۆشەویست بوو و ساڵانێکی زۆر لە پێناو گەلی کورد تێکۆشانی کرد، کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ یڵماز بەڕێوەدەچێت.
وەڵاتپارێزی کوردە، مەحمود یڵماز، لە شاری مونیخی ئەڵمانیا لەناو هەلومەرجی دورخستنەوە نەیتوانی بەرگەی گوشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا بگرت و شەممەی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
مەحمود یڵماز، ساڵی ١٩٨١ کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بوو لەگەڵ باوکی کە کارمەند بوو، ڕووی لە ئەڵمانیا کرد، مەحمود خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە.
یڵماز لە کاتی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ ڕووی لە شاری مونیخی ئەڵمانیا کردووە، دوای چوونی بۆ ئەڵمانیا بەرامبەر بە ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا کەمتەرخەم نەبووە و بەشداری چالاکییەکانی کردوە.
یڵماز کە لە ساڵی ١٩٩٦بەهۆی چالاکییەکی داگیرکردنی کۆمەڵەکە بۆ ماوەی ٢ ساڵ و نیو لە ئەڵمانیا زیندانی کرا، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ بوو بە بەڕێوەبەری یەک-کۆم.
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆمەڵەی عەلەوییەکانی مونیخ مەراسیمێک بۆ بەڕێکردنی تەرمی یڵماز بەڕێوەبچێت. دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی ئیستەنبوڵ دەکرێت و لە تەنیشت گۆڕی دایک و باوکی بەخاک دەسپێردرێت.
ژ.ن