مەراسیمی نەورۆز لە لەندەن بە دروشمی ئازادی و چارەسەری بەڕێوەدەچێت
کوردستانیانی دانیشتووی لەندەنی پایەتختی بەریتانیا بە جۆش و خرۆشەوە و بە دروشمی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد ئاهەنگی نەورۆز بەرێوەدەبەن.
کوردستانیانی دانیشتووی لەندەنی پایەتختی بەریتانیا بە جۆش و خرۆشەوە و بە دروشمی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد ئاهەنگی نەورۆز بەرێوەدەبەن.
ئەمڕۆ بە بەشداری چەندین هونەرمەند و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کورد و بەریتانی کە دۆست و پشتیوانی دۆزی کوردن، ئاهەنگی نەورۆز لە لەندەن سازدەکرێت.
مەراسیمەکە بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەڕێوەدەچێت.
لە بەیانی زووەوە ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان روویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە کردووە و گۆڕەپانەکە بە هێما و ئاڵاکانی بزوتنەوەی ئازادیی کورد و دروشمەکانی وەک "ژن، ژیان، ئازادی" رازێندراوەتەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزلێنان لە شەهیدان دەستپێدەکات و دواتر هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا ئاسۆ کەمالی و سەعید پیرسوس وتە پێشکەش دەکەن.
هەر لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە کاترین وێست پەرلەمانیتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا، جێرمی کۆربین سیاسەتمەداری ناسراوی بەریتانی، سەرباز هەورامی پارێزگاری لامبێس، ئەحمەد یەڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و چەند کەسایەتیەکی دیکەی کورد و بەریتانی و دۆستانی ئینترناسیۆناڵیستی کورد وتە پێشکەش دەکەن.
هاوکات د. کاوە کوردی لەسەر مێژووی نەورۆز وتارێکی دەبێت.
لە ئاهەنگەکەد ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد لەوانە بەسەر شاهین، نەجمەدین غوڵامی و هۆزان دینۆ لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە بەشدارن و ژمارەیەک گروپی موزیکی بەریتانی و گروپی هەڵپەڕکێش هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن و مەراسیمەکە بە گێڕانی ئاهەنگ و هەلپەڕکێ بەردەوام دەبێت.
هـ . ب