مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید خەباتکار باگۆک و لوقمان گۆرگون لە هێناو بەڕێوەچوو
گەریلای هەپەگە خەباتکار باگۆک و وڵاتپاڕێز لوقمان گۆرگون کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران، لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیان لە هێناوی ئەڵمانیا یادیان بەرزڕاگیرا.
گەریلای هەپەگە خەباتکار باگۆک و وڵاتپاڕێز لوقمان گۆرگون کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران، لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیان لە هێناوی ئەڵمانیا یادیان بەرزڕاگیرا.
گەریلای هەپەگە موسا قەهرەمان (خەباتکار باگۆک) و لوقمان گۆرگون کە باوکی هەشت منداڵ بوو لە لایەن کاربەدەستانی تورکەوە وەک 'پەکەکەیی' راگەیەندرا، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣دا لە ناوچەی عومەریەی مێردین تیرۆرکران، لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیاندا لە شاری هێناوی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە هێناو بە بەشداری دەیان کوردستان سازکرا و بنەماڵەی خەباتکار باگۆک و لوقمان گۆرگون بەشداربوون.
لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان نوێنەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە هێناو وتەیان پێشکەش کرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و رایانگەیاند، "شەهیدان شکۆی ئێمەن".
نوێنەری کۆما وتی، "شەهیدانی ئازادیی کوردستان ئێمە بەیەکگەیاند و کۆیان کردینەوە. لەبەر ئەوە ئێمە لە سەر رێبازی ئەوانین. بۆ خاوەنداری لە شەهیدان ئێمە بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی بکەین و درێژە بەم تێکۆشانە بدەین".
دوای نیشاندانی بەڵگە فیلمێک مەراسیمەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.
هـ . ب