ئەو شاندەی چووە ئیمراڵی سبەی لێدوان دەدەن

زانراوە، ئەو شاندەی چوونە ئیمراڵی و چاویان بە ڕێبەر ئاپۆ کەوت، سبەی لێدوان دەدەن.

دیداری ڕێبەر ئاپۆ

ڕاگەیاندرا شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە چوونە دوورگەی ئیمراڵی و چاویان بە ڕێبەر ئاپۆ کەوت، سبەی لێدوان دەدەن.

پاش ئەوەی پەرلەمانتارانی دەم پارتی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لە دوورگەی ئیمراڵی گەڕانەوە، دەم پارتی ڕایگەیاندبوو شاندەکە دەربارەی دیدارەکە لێدوان دەدەن. بەڵام دەم پارتی دووپاتی کردەوە، سبەی لەم بارەیەوە لێدوان دەدرێت.