ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ کە دەکاتە ساڵڕۆژی جیهانی پەنابەران وە بەپێی ئەو ئامارانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە لە ئیستادا ژمارەی ئاوارەکان بەم شیوەیەن ٨٩.٣ ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵاتەکانیان دەژین و ٢٧.١ ملیۆنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوەن.
جێگای باسە رۆژی ٢٠ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی پەنابەران دیاریکراوە و بەپێی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ دیارترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی زیادبوونی پەنابەران گرژی سەربازی و سیاسی و قەیرانی ئابوورییە لە وڵاتەکانیان.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لیبوردنی نێودەوڵەتی ٨٥٪ـی پەنابەران لە ووڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهاندا جێگەیان کراوەتەوە و زۆرینەی پەنابەران خەڵکی وڵاتانی سوریا و سودان و ڤەنزوێلا و باشووری سودان و میانمارن.
هەر لە ئامارەکانی ئەو رێکخراوەدا هاتووە لە دەیەی رابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر لەو ووڵاتانەی کە کۆچیان بۆ کردوون جێگە کراونەتەوە و ٣.٩ ملیۆن پەنابەریش گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.
هاوکات بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ٢.٤ ملیۆن پەنابەر هەبووە کە ١٢.٦٪یان پەنابەری ناوخۆیین و ٤.٥ ملیۆن هاوڵاتی یەمەنیش ئاوارەبوون.