نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە 'قەیران' لە غەززە هۆشداری دا

نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "قەیران" لە باکوری غەززە هۆشداری بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئاستەنگییەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی شەرمەزار کردووە، ڕایگەیاند لە ٢٣ی کانوونی دووەم تا ئێستا ڕێگا نەدراوە هیچ کاروانێک بگاتە باکووری غەززە.

ڕامیش ڕاجاسینگهام، بە ناوی مارتن گریفیتس، سەرۆکی فەرمانگەی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) وتی: "ئەگەر لە غەززە هیچ کارێک نەکرێت، کارەسات ڕوودەدات.

ڕاجاسینگهام وتی: "ئێمە لە کۆتایی مانگی شوباتداین، و لانیکەم ٥٧٦ هەزار کەس لە چوار بەشی دانیشتووانی غەززە - هەنگاوێک لە برسێتی و کارەساتەوە دوورن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە تەواوی دانیشتوانی ٢ملیۆن٢٠٠ هەزار کەس " بۆ ئەوەی بتوانن بژین پێویستییان بە هاوکاری مرۆییە بەداخەوە یارمەتییەکان سنووردارن."

هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئێستا دۆخەکە مەترسیدارە، ڕەنگە خراپتریش بێت بۆیە هۆشداری داوە.

هەروەها کارل سکاو، یاریدەدەری بەڕێوەبەری مەیدانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) لە بەیاننامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی: "ئەگەر بە پەلە هیچ شتێک نکرێت، ئەوا برسێتی لە باکووری غەززە ڕوودەدات.