نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا: ڕێگای چارەسەری دیموکراتیک ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە.
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە.
لە شاری ستراسبۆرگ بە سەرپەرشتیی ئەنجوومەنی ئەورووپای دەم پارتی و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی ستراسبۆرگ چالاکییەک بەڕێوە چوو. هەروەها کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. یەکێک لەو گروپانە، گروپی سەوزی پەرلەمانی ئەوروپا - فرانچویس ئەلفۆنسی و یەکێک لە گروپی دۆستانی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا، پەرلەمانتاری سویدی مالین بیۆرن لە گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا، پەرلەمانتاری باسک لە گروپی سەوزی کۆمەڵەی ئازادی ئەوروپا جۆردی سۆلێ، هەروەها پەرلەمانتاری لا فەرەنسا ئینسۆمیس ئیمانوێل فێرناندێز، ئەندامی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا شیار ئۆزسۆی و گروپی کار و خەباتی سکرتاریەتی نووسینگەکە بەشداری چالاکییەکە بوون.
چالاکییەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو، هەلەنا دێرسیم یەکەم کەس بوو بە ناوی ڕێکخراوەکە قسەی کرد. هەلەنا دێرسیم، سەرەتا هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی سەر کوردستان و ڕۆژەڤی گەلی کورد کرد و زانیاری لەسەر هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زۆر شوێنی جیهان دەستیپێکرد.
نوێنەری ئەنجوومەنی ئەورووپای دەم پارتی، فایەق یاگزای هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر شت هەیە کە دۆستانی گەلی کورد و پەرلەمانتارانی ئەورووپا دەتوانن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بیکەن. یاگزای ڕوونی کردەوە کە سی پی تی لە دوایین سەردانەکەیدا بۆ تورکیا نەچووەتە ئیمرالی و ڕایگەیاند، دامەزراوەیەکی سەر بە ئەنجوومەنی ئەوروپا کە بانگەشەی نوێنەرایەتی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکات ناچێتە ئیمرالی، ئەوە بابەتی گفتوگۆیە و گەلی کورد ئەمە قبوڵ ناکەن.
فایەق یاگزای ئاشکرای کرد، ماوەی ٣٠ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، هەروەها رێکخراوە ئەوروپییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە.
لە میانەی چالاکییەکەدا پەرلەمانتارانی بەشدار لە وتارەکانیاندا ڕایانگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوازیاری چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. هەروەها ڕایانگەیاند، بۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیک، پێویستە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد مسۆگەر بکرێت و ئاماژەیان بەوەشدا کە پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کوردستان دەکەن.