نەورۆز لە لەندەن بە شێوەیەکی شکۆدار بەڕێوەچوو

بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆزی لەندەن پیرۆزکرا. لە پیرۆزبایی نەورۆزدا راگەیەندرا "ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی لە ئێمە حەرامە، فاشیزم لەناو دەچێت، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا نەورۆز بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی کورد" لە پارکی فینسبوریێ بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد. شانۆی مەراسیمەکە بە وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەزڵوم دۆغان و شەهیدانی دیکەی نەورۆز رازێندرابووەوە. هەروەها گۆڕەپانی پیرۆزباییەکە بە وێنەکانی شەڕڤانانی بەریتانی یەپەگە و فیراز داغ کە لە رۆژئاوا شەهیدبوون، هەروەها وێنەکانی ئاتاکان ماهیر، سینان دێرسیم و ئیبراهیم کایپاکایا رازێندرابوونەوە.

'ژیانێکی بە بێ ئۆجالان لە ئێمە حەرامە'

لە سەرەتادا هونەرمەندان مەروان شان و میر پەروەر هونەری خۆیان پێسکەشکرد و جەماوەر دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد.

وتاری یەکەمی پیرۆزباییەکە لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا ئاسۆ کەمالی و سەعید سوروچ خوێندرایەوە. هاوسەرۆکانی ئەنجومەنکە ئاماژەیان بەوەکرد کە نەورۆز رۆژی ئازادی، بەرخودان و ژیانەوەی نەتەوەیی گەلی کوردە و وتیان "نەورۆز ناوی پاڕادایمی ئازادی رێبەر ئاپۆیە".

لە درێژەدا ئەوەیان خستەڕوو، "وەک گەلی کورد دەڵێین، رێبەر ئاپۆ تاکە ئیرادەی گەلی کوردە، بەدیلگیرانی رێبەر ئاپۆ بە دیلگیرانی گەلی کوردە، ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی هەموومانە، لە شوێنێک کە رێبەر ئاپۆ لەوێ ئازاد نییە، ژیان لە ئێمە حەرامە. فاشیزم لەناو دەچێت و رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".

دواتر پارێزگاری لامبێس، سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری ئەنفەیڵد سونا هورمان، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران کاترین وێست و پەرلەمانتاری سەربەخۆ بامبۆس چارالامبۆس وتەیان پێشکەش کرد و نەورۆزیان لەگەلی کورد پیرۆز کرد و ئەوەیان خستەڕوو کە نەورۆز ئیرادەی ئاشتی، هاوپشتی، یەکێتی و تێکۆشانە و جەختیان لە سەر گرنگی مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد کردەوە.

لە درێژەی ئاهەنگەکەدا ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان بەسەر شاهین، نەجمەدین غوڵامی گۆرانییان پێشکەش کرد و جەماوەر دەستیان بە هەڵپەڕکێ کردەوە و جۆش و خرۆشیان بە مەراسیمەکە بەخشی.

پاشان سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد یەڵدرم و سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا جێرمی کۆربین وتەیان پێشکەش کرد.

ئەحمەد یەڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەرنجی بۆ سەر گرنگی یەکێتیی نەتەوەیی کورد راکێشا و ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کوردستان بە تێکۆشان و خۆڕاگری سەرکەوتن و قەوارە مسۆگەر دەکات.

'دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت'

جێرمی کۆربین لە وتەکانیدا باسی لە تێکۆشانی گەلی کوردستان کرد و داواشی کرد رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. کۆربین ئەوەی خستەڕوو کە بە بێ ئازادبوونیعەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلی کورد دەستەبەر نابێت و داوای لە هەمووان کرد لە پێناو سەرخستنی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان خەبات بکەن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا کۆما زەلال و هۆزان دینۆ چوونە سەر شانۆ و گۆرانیان پێشکەش کرد.

هـ . ب