نەورۆز لە ستراسبورگ پیرۆز کرا
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە زوبەیر ئایدار بەشداری لە مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە ستراسبورگ کرد و رایگەیاند، "لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا پەیامی تێکۆشان تا دەستەبەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ راگەیەندرا".
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە زوبەیر ئایدار بەشداری لە مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە ستراسبورگ کرد و رایگەیاند، "لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا پەیامی تێکۆشان تا دەستەبەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ راگەیەندرا".
لە مەراسیمەکەدا سڵاو لە مزگێنیەکەی نەورۆزی گەریلا کرا و جەخت کرایەوە کە تا مسۆگەر کردنی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵ ئۆجالان، درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا بەرخودانی عيبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی، بەرخودانی گەریلا و هەموو خۆڕاگران کرا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.
لەمەراسیمەکەدا کە بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوەچوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە نەورۆزی ٢٠٢٤ لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆز کراوە.
ئایدار ئەوەشی خستەڕوو، "گەلەکەمان لە پیرۆزبایی نەورۆزدا بە شێوەیەکی جەماوەری داوای ئازادی ربەر ئاپۆیان کرد. هەروەها پەیامی ئەوەیان راگەیاند کە دژ بە هەموو جۆرە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک توڕ بە تێکۆشان دەدەن".
زوبەیر ئایدار ئەوەی خستەڕوو کە هەڵبژاردنی خۆجێی لە باکووری کوردستان و تورکیا تەنیا هەڵبژاردنێک نییە، بەڵکوو ریفراندۆمێکە و وتی، "گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا دەیەوێت جاڕێکی دیکە بە دەنگی خۆی ئیرادەی خۆی نیشان بدات". ئایدار وتی، "؛ە هەڵبژاردنی خۆجێییدا هەر دەنگێک دەبێتە وەڵامێک لە دژی سیاسەتی قەیوم، داگیرکەر و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک".
لە مەرایمەکەدا هونەرمەندانی تەڤ-چاند سیدار ئامەدی، فارقین ئازاد، دلۆڤان، سەرحەد ستران، شەریف عومەری و سەیدا پەرینچەک گۆرانیان پێشکەش کرد. مەراسیمەکە بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
هـ . ب