پانێڵی ڕۆژئاوا لە ڤیێنا بەڕێوەچوو
کۆنسەی کۆمەڵگەی کوردی نەمسا (Feykom) لە هۆڵی شانۆیی ناوداری ڤیێنا پانێڵی ڕۆژئاوای ئەنجامدا.
کۆنسەی کۆمەڵگەی کوردی نەمسا (Feykom) لە هۆڵی شانۆیی ناوداری ڤیێنا پانێڵی ڕۆژئاوای ئەنجامدا.
پانێڵەکە لە هۆڵی شانۆی ڤیێنا ئەنجامدرا و لە پانێڵەکەدا ڕەوشی ڕۆژئاوا هەڵسەنگێندرا. چالاکوانی ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی و سارا مارچا، نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆژئاوا-ڤیێنا ئاری میلان و لە فەیکۆم وەک وتەبێژ رەدار خان وەک قسەکەرانی پانێڵ ئامادەبوون.
لەسەرەتادا ئاری میلان باسی لە مێژووی بەڕێوەبەری خۆسەری کورد کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە داعشدا، سەرنجی خستە سەر کێشە هەنووکەیەکان کە لە کامپەکانی ڕۆژئاوادا بوونیان هەیە.
دواتر نەجیبە قەرەداغی لە پانێڵەکەدا قسەیکرد و شۆڕشی ڕۆژئاوای وەک 'شۆڕشی زهنیەت' پێناسەکرد و سەرەنجی خستەسەر ڕۆڵی ناوەندی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە دژی سیستەمی سەرمایەداری، دەسەڵاتداری پیاو و گوشارەکانی دەوڵەتی هەژموونخواز. قەرەداغی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا توخمە ئایدۆلۆژییەکانی شۆڕش لە ڕێگەی خولی پەروەردییەوە فێری گەلی هەرێمەکە دەکرێت.
هەر لە پانێڵەکەدا سارا مارچا لە دەستپێشخەری ژنۆلۆژی برۆکسل ئاماژەی بە گۆڕەپانی ژنۆلۆژی کرد و وتی پێویستە لە پەیوەست بە بابەتی جڤاکی و سیاسیەوە ڕێبازی جێگرەوەی پێشبخرێت، پێویستە شۆڕش هەر لە چوارچێوەیەکدا نەمێنێتەوە و بەپێی بارودۆخی نوێ خۆی ئامادەبکات.