پارتی چەپی فەرەنسا: دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت
پارتی چەپی فەرەنسا لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی کە بە شێوەی هاوکات لە ٢٥ نیساندا لە چەندین شار ئەنجامدرا ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند: "دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت".
پارتی چەپی فەرەنسا لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی کە بە شێوەی هاوکات لە ٢٥ نیساندا لە چەندین شار ئەنجامدرا ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند: "دیکتاتۆر ئەردۆغان دەترسێت".
پارتی چەپ کە داکۆکی لە کۆماری ئیکۆ-سۆسیالیست دەکات، ناڕەزایەتی بەرامبەر ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی نیشاندا کە لە ٢٥ی نیسان لە دەیان شار کە چەقەکەی لە ئامەد بوو بەڕێوەچوو و لەوبارەوە رایگەیاند، "بە دوو هەفتە بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، سەرۆککۆمار-دیکتاتۆری ئێستا ئەردۆغان دەترسێت".
پارتی چەپ رایگەیاندووە کە رژێمی ئەردۆغان "بەهەموو جۆرە هێرشێک خوێنی کۆمەڵگا دەڕێژێت" و وتی، "سیاسەتی ئابوری کارەساتێکە و بەڕێوەبردنی قۆناغی بومەلەرزە کە یەک لە سەر چواری تورکیای ژێر و ژوور کرد، گەندەڵی دەسەڵاتداری فاشیستی ئیسلامی، کەمتەرخەمی بەرامبەر بەرژەوەندی گەلی بە شێوەیەکی بەرچاو خستەبەرچاو".
پارتی چەپ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بە دەیان هونەرمەند، ئەندامانی سەندیکاکان، ئەکادیمی، رۆژنامەوان و سیاسەتمەدار دەستگیرکراون و راشیگەیاندووە: " ئەم ئۆپراسیۆنەی پاکتاوی سیاسی بە چەند هەفتە دوای ئەوە دێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا ئاگربەستی راگەیاندبوو".
پارتی چەپ بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار تالە کەشێکی پارێزراودا بەڕێوەبچێت داوای لە حکومەتی فەرەنسا کردووە کە هەم راستەوخۆ لە دژی ئەردۆغان و هەمیش لەو رووەوە کە وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا کە تورکیاش تیایدا ئەندامە، بکەوێتە جموجۆڵەوە.
ئێن ئی ئێس ئێس: ئێمە پشتیوانی لەو هێزانە دەکەین کە دژی رژێمی ئەردۆغان دەوەستنەوە
گروپی پستیوانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا (ئێن ئی ئێس ئێس) لە ئوستراڵیا خەبات بەڕێوەدەبات رایگەیاند کە ئەوان لە دژی رژێمی ئەردۆغان لە ناو یەکگرتوویەکی بەهێزدان.
هاوسەرۆکی گشتیی ئێن ئی ئێس ئێس فیۆن سکیوتیس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە: "ئێمە پاڵپشتی گەورە لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کۆبانێ و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە دژی رژێمی ستەمکار و نادیموکراتیکی ئەردۆغان خۆڕاگری دەکەن".
هـ . ب