پارێزەران لەگەڵ سی پی تی دیداریان کرد: پێویستە بە زووترین کات سەردانی ئیمرالی بکرێت!

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ کۆمیتەی پێشی گرتن لە ئەشکەنجەی ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی)دیداریان ئەنجامدا. پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز ڕایگەیاند کە داوایان لە سی پی تی کردووە بە زووترین کات شاندێک بنێرێت بۆ ئیمرالی.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڵ دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و لەگەڵ بەرپرسانی سی پی تی دیداریان ئەنجامدا.

ئیبراهیم بیلمەز، یەکێک لە پارێزەرانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە، دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "لە ساڵی ١٩٩٩ــەوە، هەرجار دەرفەتێکمان بۆ ڕەخساوە، بە بەردەوامی لەگەڵ سی پی تی دیدار ئەنجام دەدەین". هەر سێ چوار مانگ، جارێک لە سەر ڕەوشی ئیمرالی، ئێمە ڕاپۆرت دەدەین بە سی پی تی، کۆبوونەوەیەک لەم چوارچێوەیەدا ئەنجامدرا".

بیلمەز وتی: "سەبارەت بە دۆخی ئیمرالی، ئێمە لە دوایین بارودۆخی ئیمرالی لە لایەنی خۆمانەوە ئاگادارمان کردوونەوە، بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە نزیکەی سێ ساڵە بە هیچ شێوەیەک نەمانتوانیوە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ژیانی ڕێبەر ئۆجالان پێ بگات، ئەمە جێگەی نیگەرانییە، هەروەها وتی، بۆ ئێمە و گەلی کورد و گەلی تورکیا کاریگەری نەرێنی هەیە، داواکارییەکانمان پیشکەش کرد، ڕامانگەیاند کە ئێمە لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانمان لەوێ هیچ نازانین، داوامان لە سی پی تی کرد ڕاپۆرتی دوایین سەردانەکەی ئاشکرا بکات".

پێویستە سی پی تی، دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکات

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز دەڵێت "هەروەها داوامان لە سی پی تی کردووە بە زووترین کات سەردانی ئیمرالی بکات بۆ پرسی دۆخی چاودێری تەندروستی هاوکات لەگەڵ ئاشکراکردنی ڕاپۆرتی دوایین سەردانەکەی سەردانی تورکیا بکەن. چونکە نەبوونی زانیاری گەلی نیگەران کردووە".

ئیبراهیم بیلمەز سەبارەت بە وڵامەکەی سی پی تی وتی: ئەوان گوێیان لە ئێمە گرت، ئاگاداری داواکارییەکانمانن و ڕایانگەیاند کە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی کۆمیتەکەدا باسی لەسەر دەکەن.