بە دیمەن

پڕۆفیسۆر. گروباچیچ: ئاستی عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ڕێبەرێــکە

پڕۆفیسۆر. ئاندرێج گروباچیچ: ئاستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر زیاتر لە ڕێبەرێکی شۆڕشگێڕە و ڕایگەیاند، فەیلەسوف، کۆمەڵناس و بیرمەندە.

پڕۆفیسۆر. گروباچیچ-عەبدوڵا ئۆجالان فەیلەسوف، کۆمەڵناس و بیرمەندە

پڕۆفیسۆر. ئاندریج گروباچیچ ئاماژەی بەوەدا، ئەوانەی بڕیار لەسەر داهاتووی بیری چەپی جیهانی دەدەن، بە مانای ناکۆکی نێوان دوو ئاراستەی ڕێکخستنی دێت و وتی: "ئێوە ناچار دەبن هەڵبژاردنێک بکەن، بەڕای من ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە؛ یان ڕۆژئاوا دەبێت یان دووبارە سۆسیالیستی بولگارستان. پێویستە ڕۆحی ڕۆژئاوا لە نێو بیری چەپی جیهانی نوێدا بڵاو بکەینەوە."

ئاندریج گروباچیچ سەرۆکی دامەزرێنەری بەشی ئینترۆپۆلۆژی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە لە پەیمانگای کالیفۆرنیا بۆ لێکۆڵینەوە یەکگرتووەکان-سان فرانسیسکۆ و سەرنووسەری گۆڤاری توێژینەوەی سیستەمی جیهانییە. هەروەها ئەندامی لێژنەی زانستی ناوەندی پزیشکی زانکۆی کالیفۆرنیا، بەرکلی یە. هاوکات نووسەرە لە (PM Press) کە کتێبێکی بە وێنەی بە زمانی ئینگلیزی بە ناوی 'ئازادی سەردەکەوێت' بڵاودەکاتەوە، کە باس لە ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

گروباچیچ ڕایگەیاند کە لە ساڵانی ١٩٩٠دا ئاگاداری تێکۆشان و بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووە و دەڵێت: "ئەو کاتە من لە ئەڵمانیا بووم و لێکۆڵینەوەم بو بیرۆکەی جیاواز دەکرد، هەوڵم دەدا لە سەر بارودۆخی کوردستان تێبگەم. کاتێک لێرە لەگەڵ خەڵکدا قسەوباسم دەکرد، بۆم دەرکەوت کە ڕووداوی سەرنجڕاکێش، بە ئازار و هەستیار لە ناوچە کوردییەکان لە تورکیادا هاتووتە ئاراوە. یەکەمجار بوو ناوی عەبدوڵڵا ئۆجالانم بیست و زانیاری جیاوازم لەسەر چالاکییەکانیان هەبوو لە ڕێگای کەسانێکەوە نزیکبوون لە بزووتنەوەکە. دواتر کە خەریکی کاری سیاسی و لێکۆڵینەوە بووم، کەیشتم بە بیری ئۆجالان. لەو کاتەدا من لە مەکسیک لێکۆڵینەوەم لەسەر زاپاتیستەکان دەکرد. بە خوێندنەوەی کتێبەکان، زیاتر سەرنجم بۆ بیرۆکەکانی ئۆجالان دروست بوو."

لەدرێژەی قسەکانیدا گروباچیچ ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژئاوا دەکات و وتی: "لە ئێستاوە لەسەر پرسەکانی هێڵی چەپ و چەپگەرایی جیهانی دەنووسم، لەم بوارەوە بێگومان سوود لە نەریتی والرشتاین و عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە مێژووی جیهان و سیستمە جیهانییەکان وەردەگرم. دەتوانم بڵێم بۆ پێناسەکردنی چەپی نوێی جیهانی تێکۆشانێکی گەورە هەیە. دەتوانین ئەم بابەتە وەک دوو ناوەندی جیاواز هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. یەکێک لە بیرۆکەکانی ژاکۆبین، بیرۆکەی مۆدێرنیستی یان مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بیرۆکەی دەوڵەتی لیبراڵ، بەرهەمهێنان، گەشەپێدان و داگیرکاریی ئەوروپا، ئازاری زۆری بە چەپی جیهانی گەیاندووە و ساڵانێکە لەم دۆخەدا ماونەتەوە. ئێستا لە لایەکی ترەوە کەسانێک هەن کە لە ڕێگەی شۆڕشی بنەڕەتی هەوڵی لاوازی سەرمایەداری دەدەن. ئەو کەسانە سەر بە مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالانن کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە بنەما وەردەگرێت، فۆرمەکانی ڕێکخستن کە لە نەریتی ئەنارشیستەو نزیکترن کە بیرۆکراتی نییە، فیدراڵی یان کۆنفیدڕاڵیزم زیندوو دەکەنەوە. بێگومان ئەمە نەریتێکە کە لە ئێستادا لە ڕۆژاڤا سەری هەڵداوە یان دووبارە سەر هەڵدەداتەوە. ئەمە نەریتێکە، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە، بەڵام جۆرێک زۆر جیاوازە لە سۆسیالیزم. سۆسیالیزمی بێ دەوڵەتە، سۆسیالیزمی عەبدوڵا ئۆجالانە، کە بناغەکەی لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان دامەزراوە. ئەوە سۆسیالیزم نییە کە سەر بە بیرۆکەی کۆنی لنین بەرهەم هاتووە. بیرۆکەکانی ئۆجالان بەدیلێکی نوێن. ئافراندنێکی نوێیە. خەونی چەپەکانی جیهانە. ئەمە لە ڕۆژئاوا دامەزراوە و لە گەشەکردندایە. پێویستە ڕۆحی ڕۆژئاوا لە نێو بیرۆکەی چەپی جیهانی نوێدا بناسێنرێت."

هەروەها گروباچیچ جەختی لە گرنگی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کردەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەم هەڵمەتە زۆر هیوابەخشە، پێم وایە پێویستە زۆر گەشبین بین. وەک کەسێک کە فەلسەفەی ئۆجالان زۆر کاریگەری لەسەری هەبووە، دەڵێم پێویستە لە پرسی شۆڕشی ئۆجالان و بیرۆکەکانیدا درێژە بە پێداگرییەکانمان بدەین. عەبدوڵا ئۆجالان فەیلەسوف و کۆمەڵناسێکی زۆر گرنگە. لە هەلومەرجێکی زۆر سەخت و پڕ زەحمەتدا، لە  چەند کتێبێکدا بیرۆکەکانی خۆی پێشکەش کردووە کە ئیلهامبەخشە بۆ ملیۆنان کەس لە کوردستان و جیهان. هاوکات دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ ڕۆژئاوا هیوایەکی زۆر دەبەخشێت. بەڕاستی بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی بەربڵاو ئیلهامبەخشە. من لە باسی تەڤگەری ئازادی کورددا دەڵێم ئاستی ئۆجالان لە ڕێبەرێکی شۆڕشگێڕ زۆر زیاترە. هەروەها ئۆجالان فەیلەسوف، کۆمەڵناس و بیرمەندێکی کاریگەرە. ئەمەش بۆ هەموو مرۆڤە دیموکراتیخواز و ئازادیخوازەکان گرنگی خۆی هەیە. ئەو کەسایەتیکی وەهایە باوەشی بۆ هەموان گرتووتەوە، واتە وەک چەمکی 'ڕێبەر' وایە. ڕاستە بە بیرۆکەکانی ڕێگا نیشان دەدات، کاریگەریی گەورە لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکات. ئەو بە ڕێبازێکی قسەکردن و نووسینی فەلسەفی و سیاسی بیرۆکەکانی ڕادەگەیەنێت.

کروباچیچ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ئەوەی فەلەسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان، زیاتر لەلایەن ڕۆشنبیران، خوێندکارانی زانکۆ و ئەکادیمیستەکانەوە بناسرێت، پێویستە زیاتر وەرگێڕان بۆ کتێبەکانی بکرێت و بنووسرێنەوە و دەڵێت: "دەبێت سەرنج بخرێتە سەر بیرۆکەکانی و بڵاوی بکەنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​سێ کتێبمان لەگەڵ ناوەندی چاپی PM Press بڵاوکردۆتەوە، ئەو دەزگایەی کە من لەگەڵیدا کارەکانم بڵاو دەکەمەوە. کتێبێکمان بە ناوی 'دیالۆگەکان لەگەڵ ژیانی ئازاد' دا بڵاوکردووتەوە. هەروەها کتێبی (The Beyond Power, State And Violence)(پاراستنی گەلێک)مان بڵاوکردەوە. هەروەها کتێبی کۆمەڵناسی ئازادیمان بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوە و چاپمان کردووە. پێم وایە ئەمانە کۆمەڵێک کتێبی زۆر گرنگن، دەقی زۆر گرنگن بۆ ئەوەی ڕۆشنبیران بیریان لێبکەنەوە و بەردەوام پەرە بە بیرۆکەکانیان بدەن. لەڕاستیدا ئۆجالان پێشنیارێکی زۆر بوێرانەی بۆ زانستێکی کۆمەڵایەتی نوێ کە بە ناوی 'کۆمەڵناسی ئازادی'یە بۆ ئێمە بە جێهێشتووە. پێم وایە پێویستە ئەمە بە جددی وەربگرین.

والێرشتاین خاوەن بیرۆکەی زانستی کۆمەڵایەتی مێژوویی بوو. پێش لەویش بیرۆکەی فەرناند براودێل لەبارەی زانستەوە هەبووە. بەڕای من ڕەنگە پێشنیارەکەی ئۆجالان داواکاریەکی زۆری لەسەر بێت."