پلانی دوایی شەڕی ناتیاناهۆ: بەڕێوەبردنی هەرێمی

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بینامین ناتانیاهۆ، پێشنیاری پلانێکی کردوە کە؛ لە دوای کۆتایهاتنی جەنگ، غەززە لە لایەن کاربەدەستانی فەلەستینەوە بەڕێوەببرێت.

ڕۆژی پێنج شەمە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ. پلانێکی پێشکەشی کابینەی ئەمنی حکومەت کردەوە.

پێشنیارەکە بە بیرهێنانەوەی ئامانجەکانیان لە غەززە دەستپێدەکات وەک هەڵوەشاندنەوەی حەماس و ئازادکرنی دیلەکان.

هەر لە پێشنیارەکەدا هاتوە: کاروباری مەدەنی غەززە لە لایەن ئەو کاربەدەستە ناوخۆیانەوە بەڕێوەببرێت، کە هیچ پەیوەندییەکان بە وڵاتان و ڕێکخراوێکەوە نیە کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن.

لە درێژەی پێشنیارەکە ئەوە هاتووە؛ کە سوپایی ئیسرائیل دەتوانێت لە غەززە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات بۆ ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی چالاکییە تیرۆرستییەکان.

وە داخستنی سنوری نێوان غەززە و فەلەستین بە پاساویی ڕێگریکرن لە چالاکی تیرۆرستی و قاچاخ چێتی، یەکێکی ترە لە پێشنیارەکانی پلانەکە.