پۆلیسی یۆنان هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆ
پۆلیسی یۆنان لە سەرلەبەیانی ئەمرۆدا هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆی نزیک ئەسینای پایتەخت. زۆرینەی کۆچبەرانی کورد لەو کەمپەدا نیشتەجێن.
پۆلیسی یۆنان لە سەرلەبەیانی ئەمرۆدا هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆی نزیک ئەسینای پایتەخت. زۆرینەی کۆچبەرانی کورد لەو کەمپەدا نیشتەجێن.
پۆلیسی یۆنان ئەمرۆ سەرلەبەیانی هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆ کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن. پۆلیس لە کاتی هەڵکوتانە سەر ئەو کەمپەدا دەرگا و پەنجەرەکانی شکان و بە گشتی ٥٠ پەنابەری کورد کە ژن و منداڵیشیان لەناودابوو، بە زۆرەملێ لە کەمپەکە دەرکرد. باس لەوەدەکرێت کە دەستگیرکراوان دەگوازرێنەوە بۆ کەمپەکانی دیکە. شایەنی باسە کە ئەم هەڵکوتانە سەر کەمپەکە بەر لە کۆبوونەوەی ناتۆیە. میدیاکانی سەر بە حکومەتی یۆنانیش پەنابەرانی سیاسی کوردیان وەک "تیرۆریست" پێناسە کردووە. ئەو هەڵکوتانە سەرە وەک دەستکەوتێک پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کرا.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی کاروباری کۆچبەر و پەنابەرانی یۆنان وەک ئەوەی پەنابەران بە ئارەزومەندانە کەمپەکەیان جێهێشتبێت بابەتەکەی نیشانداوە. ناوەندی کولتوریی کورد لە یۆنانیش ئەو بانگەشەیەی بە درۆخستەوە و بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کردەوەیە داوای پشتیوانی کرد. پەنابەرانی کامپەکە و ناوەندی کولتوری کورد لە یۆنان کردەوەکانی پۆلیسی یۆنان و وەزارەتی کۆچبەر و پەنابەرانیان شەرمەزار کرد و لە رۆژانی داهاتوو راگەیەندراوی بەرفراوان بڵاودەکەنەوە. هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ کوردانی دانیشتووی یۆنان لە بەردەم ئەکادیمیای ئەسینا هەڵوێستی پۆلیس سەرکۆنە بکەن.
هـ . ب