پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە دوو مانگدا هەزار تۆمەتباری بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە دەستگیركردووە
پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپۆڵ ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، هەزار تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە، کە بازرگانییان بە مرۆڤەوە کردووە.
پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپۆڵ ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، هەزار تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە، کە بازرگانییان بە مرۆڤەوە کردووە.
پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپۆڵ ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسی تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی كۆچبەران ئەنجامدراوە، زیاتر لە هەزار كەس لە سەرانسەری جیهان دەستگیركراون. ناسنامەی هەزاران قوربانیش ئاشكرا كرا".
لەلای خۆیەوە یۆرگن ستۆوك، سكرتێری گشتی پۆلیسی ئینترپۆڵ لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئاشکرایکرد: "زۆرجار بازرگانیكردن بە مرۆڤ و بە قاچاخ بردنی كۆچبەران لەلایەن تۆڕێكی تاوانكاری گەورەتر و ئاڵۆزترەوە بەڕێوەدەچن. هاوکات دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەو تۆڕانە كارێكی هەروا ئاسان نییە، بەڵام لە هەوڵ و ئۆپەڕاسیۆنەکانمان بەردەوامین".
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆڵ، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەزار و ٦٢ كەس دەستگركراون و توانراوە ٨٢٣ قوربانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت و هەروەها دەست بەسەر زیاتر لە ٨٠٠ چەک، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی دیکەدا بگیرێت.
ژ.ن