پەرلەمانی ئەوروپا سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمیسۆنی ئەوروپا تۆمارکردووە، چونکە ئەو وڵاتانەى سزا نەداوە، کە پێشێلکارییان کردووە و یاساکانی ئەوروپایان جێبەجێ نەکردووە.
ئەو سکاڵایە هەوڵێکە بۆ ئەوەى هاوکاریی دارایی بەو دەوڵەتانە نەدرێت، کە یاساکان پێشێل دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە، کە رێککەوتنی بروکسل - پۆڵەندا بەهێزتر بکات.
کۆمسیۆنی ئەوروپا لەسەر داوای سەرکردەکانی ئەوروپا بڕیارەکان بۆ سزادانی پۆڵۆنیا و هەنگاریا بەهۆی پێشێلکارییەکانەوە، دواخستووە و بڕیاری دادگاشیان لەبارەی مەترسیداربوونی پێشێلکارییەکانی ئەو دوو وڵاتە پشتگوێ خستووە. جێبەجێکردنی سزاکان و یاساکانیشیان دواخستووە بۆ بڕیاری دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا.
بەڵام بەشی یاسایی پەرلەمانی ئەوروپا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە، چونکە نیگەرانە لەوەی، کە دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا ئەو سزانەى سەر و ئەو وڵاتانە ڕەتبکاتەوە و ئەوەش نەچەسپاندنی یاسایی لە یەکێتیی ئەوروپا هێناوەتەوە رۆژەڤ.
ژ.ت