ڕێپێوانی درێژ خایەن، چوار ڕۆژی تێپەڕاند

ڕێپێوانی درێژخایەن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە پاریس دەستیپێکرد بوو لە ڕۆژی چوارەمدا لە شاری ڤانی فەرەنسا بەردەوام بوو.

ڕێپێوانێکی درێژ خایەن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستیپێکرد و بە خۆپیشاندان و چالاکیی بەردەوامی هەیە.

ئەم ڕێپێوانە ٢٥ ڕۆژەیە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ ستراسبۆرگ دەستی پێکردووە ئێستا لە ڕۆژی چوارەمدا گەیشتووتە شاری ڤانی فەرەنسا و لەوێش بەردەوام دەبێت.

ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی ناوخۆ دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گامبەتا بەردەوام بوو.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا، چالاکوانان هەزاران نامیلکەیان بەسەر خەڵک و کاسبکارانی دەوروبەریاندا دابەشکرد. هەروەها چالاکوانان سەردانی کۆمپانیا و داموده زگاکانی فەرەنسایان کرد و دۆسیەی پەیوەندیدار به گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاو کردەوە.

بە درێژایی ڕێپێوانەکە، چالاکوانان دروشمی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وتەوە و بە بڵندگۆوە ڕاگەیاندنیان بۆ ئاگادارکردنەوەی گەلی فەرەنسا خوێندەوە.

دوای ڕێپێوانەکە، چالاکوانان و دۆستانی کورد بە سۆز و ئیرادەی خۆیان لە گۆڕەپانی گامبەتا بە ئاوازی کوردی سەمایان کرد.

پاشان وەک شارەکانی پێشوو کارتی واژۆکراویان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد کە لە گۆشەگیرییەکی قورسدایە.

ئەم ڕێپێوانە درێژخایەنە بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کۆتاییەکەی لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەبێت. قۆناغی دواییش ڕۆژی هەینی لە شاری نانتەسێ کاتژمێر ١٨:٠٠ بەڕێوەدەچێت. لەوێ بەکۆبوونەوە و کۆنسێرتی موزیک کۆتایی پێ دێت.