ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان دەستی پێکرد

چالاکی ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان کە هەموو ساڵێک بە پێشنگایەتی تەڤگەری گەنجای شۆرشگێر بەرێوە دەچێت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ئەمساڵیش بە شێوازێکی بە هیبەت دەستی پێکرد.

چالاکی ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجانی شۆرۆشگێر کە هەموو ساڵێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەوروپا ڕێک دەخرێت ئەمساڵیش لە شارەی کۆڵنی ئەڵمانیا ئەمرۆ دەستی پێکرد.

چالاکی ڕێپێوانی درێژ مەودای کە ئەمساڵ لە ١١ ئەیلول تا ١٦ ئەیلول بەرێوە دەچێت  لە شاری کۆڵن دەستی پێکرد هەتا شاری ئاچین بەردەوام دەبێت.

لە ڕێپێوانەکە گەنجانی کورد و نێودەوڵەتی گەلێک وڵاتی ئەوروپا تێدا بەشداربوونە، ئەمرۆ لە شاری کۆڵن بە خولەکێک ڕاوەستان ڕیزگرتن لە شەهید سنار زاگرۆس هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستی پێکرد.

هاوکات لە چالاکیەکەدا گەنجان قسەیان کرد و سەرنجیان ڕاکێشایە سەر هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر کوردستان  گۆشەگیری توندی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی، ئاماژەیان بەوەشکرد کە ڕەوشی کوردستان ئەوەمان لەسەر فەرز دەکات کە هەموو گەلانی دونیا دەژی داگیرکاری وفاشیزم تێکۆشان بکەین.