پەیامنێرانی بێسنوور: لەسەرتاسەری جیهان گرتنی رۆژنامەوانان ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە

پەیامنێرانی بێسنوور (ئار ئێس ئێف / RSF) رایگەیاند، ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی لەسەرتاسەری جیهان خراونەتە زیندان ژمارەیان  گەیشتوەتە ٤٨٨ كەس و بەوەش ژمارەی پێوانەیی زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان تۆمار كرا.

پەیامنێرانی بێسنوور (ئار ئێس ئێف / RSF) رایگەیاند، ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی لەسەرتاسەری جیهان خراونەتە زیندان ژمارەیان  گەیشتوەتە ٤٨٨ كەس و بەوەش ژمارەی پێوانەیی زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان تۆمار كرا.

ئار ئێس ئێف رایگەیاند، لە ساڵی ١٩٩٥ و لە كاتی بڵاوكردنەوەی یەكەم راپۆرتی ساڵانەوە تائێستا ژمارەی رۆژنامەوانانی زیندانیكراو هەرگیز بەم جۆرە زۆر نەبووە.

بەگوێرەی پەیامنێرانی بێسنوور (ئار ئێس ئێف / RSF) لە ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی خراونەتە زیندان گەیشتوەتە ٤٨٨٨ كەس و بەو جۆرەش ژمارەی پێوانەیی تۆمار كراوە.

بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان بە رێژەی لەسەدا ٢٠ هەڵكشاوە. ئەوەش راگەیەنراوە، كە زۆرترین ژمارەی رۆژنامەوانان لە میانمار، بیلاڕوسیا و چین دەستگیركراون. ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بەهۆی سەپاندنی یاسای ئاسایشی چین بەسەر هۆنگ كۆندا، ژمارەی رۆژنامەوانانی دەستگیركراو زیادیكردوە.

ئار ئێس ئیف ئەوەشیخستوەتەڕوو، كە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ئویغورەكانی سینجان لە رووی رۆژنامەوانیەوە بووە بە 'چاڵی رەش' و ٧٠ رۆژامەوانی ئویغور دەستگیركراون.

تا سەرەتای مانگی كانونی یەكەم (ریزبەندی) وڵاتان و ئەو رۆژنامەوانانەی تێیاندا گیراون بەم جۆرەیە: چین (١٢٧)، میانمار (٥٣)، ڤێتنام (٤٣)، بیلاڕوسیا (٣٢) و سعودیە (٣١).

ژمارەی رۆژنامەوانانی ژنی زیندانیكراو گەیشتوەتە ئاستی ژمارەی پێوانەیی

بەگوێرەی ئار ئێس ئێف ژمارەی رۆژنامەوانانی ژن، كە خراونەتە زیندانەوە بە رێژەی لەسەدا ٦٠ زیاتر لە هەموو كات بەرزبووەتەوە. ئەوەش راگەیەنراوە، كە زۆرترین رۆژنامەوانانی ژن لە بیلاروسیا گیراون، كە لەو وڵاتەدا ١٧ رۆژنامەوانی ژن دەستگیركراون.

٤٦  رۆژنامەوان كوژراون

ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی كوژراون، كەمترین ژمارەی ئاستی ٢٠ ساڵی رابردووە.

ئار ئێس ئێف رایگەیاند، كە هۆكاری ئەو دابەزینە بۆ گۆڕانكارییەكان لە گۆڕەپانەكانی شەڕ لە سوریا، عێراق و یەمەن دەگەڕێتەوە و بە پێی (راپۆرتی) ئار ئێس ئێف ٤٦ رۆژنامەوان كوژراون.

مەكسیك و ئەفغانستان هێشتا بۆ رۆژنامەوانان مەترسیدارترین ناوچەكانن. لە مەكسیك ٧، لە ئەفغانستان ٦، لە یەمەن و هیندستانیش ٤ رۆژنامەوان كوژراون.

ناكۆكی ئار ئێس ئێف لە بارەی توركیاوەیە

بە گوێرەی راپۆرتەكەی ئار ئێس ئێف لە توركیا تەنیا ١٠ رۆژنامەوان گیراون. ماوەیەكی كەم بەر لە ئێستا كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان (سی پی جەی / CPJ) كە ناوەندەكەی لە نیۆیۆركە راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوكردبوەوە و تیایدا رایگەیاندبوو، لە توركیا ١٨ رۆژنامەوان دەستگیركراون.

بەگوێرە سەندیكای رۆژنامەوانانی توركیاش، لە توركیا ٣٤ رۆژنامەوان و میدیاكار گیراون. بە گوێرەی كۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دیجلە فراتیش، تا ٢ی كانونی یەكەمی ٢٠٢١، لە تورکیا ٦٢ رۆژنامەوان لە زینداندا بوون.

هەر بە گوێرەی لیستێكی رۆژنامەوانانی هەمدەمیش، تا ٢ی تشرینی یەكەم ١٢٢ رۆژنامەوان لە توركیا گیرابوون.

ژ.ت