پەیامی ئیشکگریی ئازادی: ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی ڕێبەرایەتیمانە
چالاکوانانی ئیشکگریی ئازادیی ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلی کوردە و وتیان: "تا ئازادی ڕێبەراتیمان مسۆگەر نەکەین درێژە بە تێکۆشان دەدەین."
چالاکوانانی ئیشکگریی ئازادیی ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلی کوردە و وتیان: "تا ئازادی ڕێبەراتیمان مسۆگەر نەکەین درێژە بە تێکۆشان دەدەین."
ئیشکگریی ئازادی کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هاتنی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی دەستی پێکرد، لە ١٣هەمین ساڵی خۆیدا بە ئیرادەوە بەردەوامە.
ئەم چالاکییە کە هەموو هەفتەیەک لەگەڵ گرووپێکی کورد و دۆستانیان لە ئەوروپا بەردەوامە، ٦٣٠هەمین هەفتەی خۆی پڕکردەوە. لە هەفتەی نوێی چالاکییەکەدا، گروپێک لە شاری ساربروکن لە ئاڵمانیاوە بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد، ئیشکگرییەکەیان وەرگرت. حەسەن تۆری، لیلاڤ شێخ ئەحمەد و عەگید کاپلان بەشدار بووی گرووپە نوێیەکەن.
بەناو ڕۆژدا ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە شاری ساینت ئاڤۆڵد- فەرەنسا سەردانی چالاکوانانیان کرد.
گروپەکە بریتی بوون لە سەزای کەسکین و سەرکان تۆپچو. چالاکوانان لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە پەیامەکانیان ڕاگەیاند.