پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە میلانۆ شەرمەزار کرا

لە شاری میلانۆی ئیتالیا بە رێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا.

لە سەر بانگەوازی کوردستان نۆرد ئیتالیا بە دەیان رێکخراو، حزب، سەندیکا، رێکخراوی جەماوەری دیموکراتیک، رەتە ژن و ناوەندی کۆمەڵایەتی بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد. لە رێپێوانەکەدا لە ناوەندی شاری میلانۆ دەستیپێکرد، چالاکوانان پیلانگێڕیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانان شەرمەزار کرد.

بەشداربووانی رێپێوانەکە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە بەردەم کونسوڵخانەی دەوڵەتی تورک لە میلانۆ دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان"، "فاشیست ئەردۆغان"، تیرۆریست تورکیا" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

چالاکیەکە دوای پێشکەش کردنی چەند وتارێک لە بەردەم کونسوڵخانەدا کۆتاییهات.

هـ . ب