پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە شاری هێلسنکی شەرمەزار کرا

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری هێلسنکی ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. ڕێپێوانان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد یان کرد.

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە ڕفاندن و ڕادەست کردنەوەی بە تورکیا ئەنجامدرا، کەوتە ٢٥ ساڵەی خۆیەوە. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی گەلی کورد و دۆستەکانی بە "ڕۆژی ڕەش" ناوی دەبەن، ئەمڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتان بە چالاکیی جوراجۆر شەرمەزار کرا. یەکێک لەوانە پایتەختی فینلاند، هێلسنکی بوو.

لە شاری هێلسنکی بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا. ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شارەوە دەستی پێکرد و تا ناحیەی ڤۆساری بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە بەرزکرایەوە. بەشداربووانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان وتەوە.