پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان بەردەوامە

لە شاری لینزی نەمسا و شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا.

بە پێشەنگایەتی کۆمیسۆنی ژنی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک، لە شاری لینزی نەمسا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد بە چالاکیەک پیرۆزکرا.

لە چالاکیەکدا باس لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و ئاماژە بەوەکرا؛ ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەری گەلانە و بۆ هەموو گەلانی جیهان تێدەکۆشێت و داهاتووی مرۆڤایەتی ڕوناک دەکاتەوە.

هەر لە درێژەی چالاکی پیرۆزکردنی ٤ی نیساندا، بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنان و مەجلیسی گەل و دۆستانی کورد ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکیەک پیرۆزکرا.

پیرۆزکردنەکە بە بەشداری چەندین کەس بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر گروپی منداڵانی سارلاند چالاکیەکیان پێشکەشکرد.

لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەوترایەوە.