قڕقاش: ئیمارات و سعودییە بەیەكەوە وەڵامی تەحەداكان دەدەنەوە
یەكێك لە ناوەندەكانی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نەوتیەكانی گرێدراو بە كۆمپانیای ئارامكۆ رۆژی هەێنی لەجەدە پایتەختی سعودییەی عەرەبستان رووبەرووی هێرشێكی گەورە بوویەوە.
یەكێك لە ناوەندەكانی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نەوتیەكانی گرێدراو بە كۆمپانیای ئارامكۆ رۆژی هەێنی لەجەدە پایتەختی سعودییەی عەرەبستان رووبەرووی هێرشێكی گەورە بوویەوە.
ئەنوەر قڕقاش، راوێژكاری سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دوابەدوای هێرشی حۆسییەكان بۆ سەر ناوەندە نەوتیەكانی ئارامكۆ لەجەدەی پایتەختی سعودییە جەختی لەسەر هاوكاری بێ شەرت و مەرجی ئیمارات كردەوە بۆ سعودییە.
قڕقاش، رۆژی شەممە ٢٦ی ئادار بەئاماژەدان بەداهاتوو و ئامانجە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات لەسەر تۆیتەر نوسیوویەتی:"ئیمارات لەهەموو هەلومەرجێكدا لەگەڵ برایانی سعودییە دەبێت و هەر دوو وڵات تەحەدا هاوبەشەكان دەكەنە راستیەكی بیندراو.
هاوكات ئەوەشی نووسیوە؛ بەهاوكاری و هاوئاهەنگی یەكتر و بەئامانجی لەبەرچاوگرتن و گەرەنتی ئاسایش و ئارامی هاوبەش، لەبەرامبەر بەتەحەداكان و ئاڵینگاریەكان دەوەستینەوە.
ئامێر لیوا توركی ئەلمالكی؛ وتەبێژیی هاوپەیمانی عەرەبی پشتیوانی دەوڵەتی قانوونی یەمەن رۆژی هەێنی رایگەیاندووە؛ یەكێك لەناوەندەكانی بەرهەمە نەوتیەكانی سەر بەكۆمپانیای ئارامكۆ لەجەدەی پایتەختی سعودییە بووەتە ئامانجی هێرشێكی گەورە. ئەلمالكی راشیگەیاندووە؛ بەڵگەكان نیشانی دەدەن كە هێرشەكە لەلایەن چەكدارە حۆسییەكانەوە پێكهاتووە.
ف.ق