'رێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' یەکەم ڕۆژی لەدوای خۆی بەجێهێشت

ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژە لە باشووری فەڕەنسا، کە بە ١٥٨ کەس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، یەکەم ڕۆژی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و پەیامی "سەرکەوتن هی بەرخۆەدێرانە" درا.

لە مارتیک باشووری فەرەنسا ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژە لەلایان ١٥٨کەسەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد و یەکەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.

لە باشووری فەرەنسا هاوشێوەی باکوری کوردستان و ئەوروپا کە چالاکییەکانی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدا بەڕێوەدەچێت، ڕێپێوان ئەنجامدرا و پەیامی "سەرکەوتن هی بەرخۆدێرانە" درا.

لە بەردەم شارەوانی مەریگنان ئێوارە جەماوەر کۆبوونەوە و دوای ڕاگەیاندنی دەستەی ئامادەکاری چالاکییەکە، قۆناغی یەکەمی چالاکییەکە دەستی پێکرد و بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

کۆمیتەی ئامادەکار ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە: "سەرەڕای بارودۆخی خراپی کەشوهەوا، یەکەم ڕۆژی ڕێپێوانی ٣ ڕۆژەمان لە باشووری فەڕەنسا کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و داوای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردبوو، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا". بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەلی دۆست و گەلی وڵاتپارێزمان ئەوەیە؛ ئێمە لە بەرامبەر ڕێپێوانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە کە بریارە بەڕێوە بچێت بێدەنگ نابین. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە شوێنی کۆبوونەوەکەمان ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٠٩.٣٠ لە ماریگنایە. ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ١٣.٠٠بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی کانێبێری مارسیلیا کۆدەبینەوە ڕێپێوان دەست پێدەکەین. ڕێپێوانەکە لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بە گردبوونەوەیەک کۆتایی دێت".