رێپێوانی ئینترناسیۆناڵیستەکان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد

رێپێوان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەشداری نزیکەی ٢٠٠ ئینترناسیۆناڵیست لە شاری بازێل دەستیپێکرد.

"رێپێوانی گەورەی ئینترناسیۆناڵیستەکان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان" کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەدواوە بە شێوەیەکی نەریتی بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بۆ هەشتەم جار ئەنجام دەدرێت.

نزیکەی ٢٠٠ ئینترناسیۆناڵیست لە ١٣ وڵاتی جیاجیای جیهانەوە لە گۆڕەپانی تیاترپلاتزی شاری بازێلی سویسڕا کۆبوونەوە.

ئەندامانی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە سویسڕا (جەدەکە-سە)ش ماوەی سێ رۆژ رێپێوان دەکەن.

بەرنامەی رۆژی یەکەمی رێپێوانی ئازادی ئینتر ناسیۆناڵیستەکان بەم جۆرەیە:

کۆبوونەوە: کاتژمێر ١١:٠٠، کۆنفڕانس و راگەیەندراوی رۆژنامەوانی: ١٢:٠٠

وتار: هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زوموڕود. لەسەر ناوی ئینتر ناسیۆناڵیستەکان لۆری کۆڵۆنتای. رێپێوانەکە لە تیاترپلاتز تا ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە بازێل بەردەوام دەبێت.

لە رێپێوانەکەدا لە چوارچێوەی "هەڵمەتی ١٠٠ هەزار کارتپۆستاڵ بۆ ئیمراڵی" لە پۆستەخانەی مارکپلاتزەوە کارتپۆستاڵ رەوانە دەکرێن.

کاتژمێر ١٧:٠٠ لە کۆمەڵەکە فیلمێ هێزا نمایش دەکرێت.

کاتژمێر ١٨:٠٠ بەرنامەی موزیک بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەرنامەکە کۆتایی دێت.

هـ . ب