رۆشنبیرانی سلۆڤینیا: عەبدوڵا ئۆجالان بۆ سلۆڤینیاش گرنگە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نوێ کە لە سەر ئاستی جیهان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستیپێکراوە، دۆستانی کورد لە سلۆڤینیاش بەو ئاراستەدا هەنگاویان نا.

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ ناوەند دەستیپێکرد، لە شاری لۆبلیانای سلۆڤینیا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا.

کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە لە لایەن کۆمەڵناسی ناودار د. راستکۆ مۆجنیک، پەرلەمانتاری پێشووی سلۆڤینیا ماتژاز هانزەک و مامۆستای زانستە سیاسیەکانی زانکۆ لۆبلیانا د. ئاندرێس کورنیک سازکرا.

کاڤجیج: یەک لە بیرمەندە سیاسیە قووڵەکانی سەردەمی ئێمەیە

ماتیژ کاڤجیج وتی، "ئەمڕۆ ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ئۆجالان کە لە هەمان کاتدا بە واتای چارەسەری سیاسی پرسی کوردە، کۆبووینەتەوە. هەڵمەتەکە درێژکراوەی تێکۆشانی ٢٥ ساڵەیە لە پێناو ئازادی بۆ ئۆجالان".

کاڤجیج ئەوەشی خستەڕوو کە ئیمراڵی لە دژی گەلی کورد 'سیستمی گۆشەگیری'یە و وتی، "ئێمە وەک هاوڕێیانی هەڵمەتەکە، ئەو بە یەکێک قووڵترین بیرمەندە سیاسیە و تێکۆشەری ئازادی سەردەمەکەمان دادەنێین.

کاڤجیج وتی، "لەماوەی ٣ ساڵی رابردوودا لە ئیمراڵی جی روویداوە، هیچ شتێک لەوبارەوە نازانرێت. لەلایەن کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەوە سەردانێکی کاتی کراوە و لەبارەی ئەو سەردانەوە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.

هانزەک: ئەمە تێکۆشانی راستەقینەی ئازادییە

دواتر دەقی راگەیەندراوی چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە و لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ماتژاز هانزەک مافی قسەکردنی وەرگرت و وتی، ، ، "جیهان بە شێوەیەکی سیستماتیک ستەم لە کوردان دەکات و دەیانچەوسێنێتەوە".

هانزەک سەرنجی راکێشا بۆ سەر بەرخودانی ژنانی کورد لە دژی داعش و وتی، "لە کوردستان یەکسانیەکی راستەقینە هەیە، نەک هەر لە سەر کاغەز، ئەوە تێکۆشانێکی راستەقینەی ئازادیە".

مۆجنیک: شۆڕسێکی راستەقینە لەپێناو گۆڕینی کۆمەڵگا

د. راستکۆ مۆجنیک لەسەر واتای تێکۆشانی ئازادی کورد لە رووی جیهانی و رامانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد و وتی، "بە گویرەی ئۆجالان، تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی دەبێت نەک بۆ دەوڵەتێکی نوێ بێت، بەڵکوو دەبێت بۆ کۆمەڵگایەکی نوێی بێ چین و پلەبەندی، دژە پیاوسالاری و دژە سەرمایەداری بێت. تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی کورد شۆڕشێکی راستەقینەی گۆڕینی کۆمەڵایەتیە.

بزوتنەوەی ئازادی لەم مانایەیدا زۆر گرنگە و لەبەر ئەوەی ئێستا تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لە ئاستی جیهانیدا بەرگریی لێدەکرێت، بەڵام کورد بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشن و لەمەدا  زۆر سەرکەوتووە".

کورنیک: عەبدووڵا ئۆجالان بۆ سلۆڤینیاش گرنگە

د. ئاندرێس کورنیک وتی، کۆمەڵگەی کورد نوێنەرایەتی تێکۆشان لەپێناو کۆتاییهێنان بە سەردەستی و ستەمکاری جیهانی دەکات. تێکۆشانی کورد سەرنج رادەکێشێت بۆ سەر جیهانێکی دوور لە نەتەوە دەوڵەتەکان کە نەتەوە دەوڵەت کۆمەڵگا و گەلانی فرەرەنگ دەکاتە یەک دەست و یەک ڕەنگ.

کورنیک وتی، "لە سلۆڤینیا لە دژی نەریتی کۆمۆنیستپارێز بەرەنگاربوونەوەیەکی سیستماتیک لە ئارادایە. دەتوانین ببینین کە ناحەقی و ستەمێکی گەورە هەیە، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان دەڵێن ئیتر ئەوان هەست دەکەن کە دادپەروەری بوونی نییە. ئەزمونی نیۆلیبراڵیزم و داڕوخان لەناو کۆمەڵگادا، دەریدەخات کە ئۆجالان بۆ سلۆڤینیاش گرنگە و زۆر سەردەمیانەیە. زۆر بەرهەمی لەلایەن گۆڤاری رەخنەی زانستیەوە وەرگێڕدراون، خەڵک باس لە رامانی ئەو دەکەن. دەبێت ئەمە لە چوارچێوەی زانکۆدا بکرێت، بەڵام زانکۆ تەنیا بووەتە کەرستەی گۆڕین بۆ سیستم. ئەو ئامرازانە بە کۆمەڵگا دەبەخشێت، کە خۆبژێو بێت، بیر بکاتەوە و ئازاد بێت".