روسیا چوار هه‌رێمی ئوكرانیای خسته‌ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی

روسیا چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر خاكی خۆی زیاد كرد و به‌ فه‌رمی خستییه‌ ژێر سه‌روه‌ری خۆیه‌وه‌.

سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی روسیا ڤلادمیر پوتین به‌ فه‌رمی ئاشكرای كرد كه‌ هه‌رێمه‌كانی خێرسۆن، زاپوریژیا، دۆنێتس و لوگانسكی ئوكرانیای خستووه‌ته‌ بن سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی. پوتین ئه‌و هه‌رێمانه‌ی وه‌ك چوار هه‌رێمی نوێی فیدراسۆنی روسیا راگه‌یاند.

له‌و هه‌رێمانه‌ كه‌ روسیا داگیری كردوون، هه‌فته‌ی رابردوو به‌ ریفراندۆمێكی مشتومڕئامێز ده‌نگ بۆ چوونه‌ ناو روسیا درابوو.

ئوكرانیا و هاوپه‌مانه‌ رۆژئاواییه‌كانی رایانگه‌یاند، ئه‌و ریفراندۆمه‌ ساخته‌یه‌.

هـ . ب