روسیا لە دەروبەری کیف بە پەڕەشوت سەرباز دادەبەزێنێت

ئوکراینا رایگەیاند، سوپای روسیا لە ئاسمانەوە بە پەڕەشوت سەربازەکانی لە دەورەبەری کیف دادەبەزێنێت.

بەپێی راگەیەنراوی زیلینسکی سەرۆکی ئوکراینا، سەربازانی روسیا لە بارەگای سەربازی گۆستۆمیل لە ٣٠ کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە، لە ئاسمانەوە بە پەڕەشوت یەکەکانیان لە نزیک کیف دادەبەزێنێت.

راگەیەنرا کە لە هەرێمەکە بە پەڕەشوت روسیا یەکەکانی دادەبەزێنێت و ناوە بە ناوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا روودەدات.

لە کیف قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

حکومەتی ئوکراینا رایگەیاند کە بۆئەوەی ئاسایشی خەڵک پارێزراو بێت، لە کیفی پایتەخت بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە.

حکومەتی ئوکراینا باسی ئەوەی کردووە کە ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان هەنگاوێکی پێویستە و تاوەکو بڕیارەکە هەڵنەوەشێنرێتەوە، خزمەتی هاتوچۆ نابێت. حکومەتی ئوکراینا وێستگەی میترۆشی وەک پەناگە بەکارهێناوە و داوای لە خەڵکی کیف کرد کە لە کاتی خۆیدا بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

هەروەها حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیارێکی دەرکردووە کە کارمەندانی کۆمپانیاکانی بیناسازی ئەگەر بچنە دەرەوە پێویستە بەڵگە و ناسنامەیان پێبێت.

ف.ق