رووسیا: ٥ تێکدەرمان کوشت کە لە ئۆکرایناوە هاتبوون

سوپای رووسیا رایگەیاند کە ٥ کەسیان کوشتووە و وەک تێکدەر بەناویکردووەن کە لە ئۆکرایناوە چوونەتە نێو خاکی رووسیا.

ئاژانسی هەوای رووسی راگەیەنراوێکی سوپای وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، لە شەڕدا ٥ کەس کوژراون کە وەک سیخوڕ بەناویکردوون.

سوپای رووسیا باسی ئەوەی کردووە کە شەڕەکە لە هەرێمی رۆستۆڤی هەزار کیلۆمەتر لە دووری باشوری مۆسکۆ روویداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوو ئۆتۆمبێڵی ئۆکراینا هەوڵیانداوە بچنە نێو خاکی رووسیا، بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بگەڕێننەوە.

سوپای رووسیا باسی ئەوەشی کرد کە لە شەڕدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.

هەروەها لە راگەیەنراوێکی دیکەی رووسیادا وتراوە کە تۆپخانەکانی ئۆکراینا باڵەخانەیەکی بچوکی هێزەکانی سنوریان لە هەرێمی رۆستۆڤ رووخاندووە. بەڵام ئوکراینا ئەو راگەیەنراوەی بەدرۆ خستەوە.

رووسیا و ئۆکرایان یەکتری بە هەوڵی تێکدانی دۆخەکە تۆمەتبار دەکەن. ناوەندە هەواڵگریەکانی وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن، رووسیا هەوڵ دەدات بیانویەک دروست بکات و هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا.

روسیا بە جێگیرکردنی ١٥٠ هەزار سەرباز لەسەر سنوری ئۆکراینا تاوانبار دەکرێت. ئەمریکا رایگەیاند، لە هەموو ساتێکدا روسیا ئامادەیە کە دەست بە هێرشی داگیرکاری بکات.

ف.ق