ساتی تێکشکاندنی سیستمێکی راداری سوپای تورک لە بەنداوی تشرین

هێزە سەربازییەکانی منبج کە لە سەر هێڵی پاراستنی بەنداوی تشریندان، سیستمێکی راداری سەربازی دەوڵەتی تورکیان لەناوبرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پلانی ئەوەی هەیە لە بەنداوی تشرینەوە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ. دەوڵەتی تورک وێڕای فڕۆکەی سیخوڕی هێزێکی گەورەی رەوانەی بەنداوی تشرین کردووە و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریاش بە چەکی قورسەوە هێرشیان کرد.

داگیرکەران دوێنێ هەوڵیاندا لە سێ قۆڵەوە هێرش بکەنە سەر بەنداوی تشرین و بە تانک و زرێپۆش پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران تووشی بەرخودانی شەرڤانانی قەسەدە، یەپەژە و ئەنجومەنی سەربازی منبج بوونەوە، کە هەرێمەکە دەپارێزن. لە ئەنجامی بەرخودانی هێزەکانی ئازادی زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژران.

هێزە سەربازییەکانی منبج کە لە هێڵی پاراستنی ناوچەی بەنداوەکەدان، سیستمێکی راداری سەربازی دەوڵەتی تورکیان لەناوبرد. دیمەنەکەی بەم جۆرەیە..