ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە لە هێلسینکی پیرۆزکرا
لە هێلسینکی ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە بە گێڕانی ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
لە هێلسینکی ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە بە گێڕانی ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە ئاهەنگێک ساڵوەگەڕی دامەزاندی پەکەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد پیرۆز کرا، سەرەتایی ئاهەنگەکە بە خولەکێک بۆ یادی شەهیدانی ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر پارت و ڕێکخراوە کوردستانی و فینلەندییەکان پەیامی پیرۆزبایی دامەزراندی پەکەکەیان خوێندەوە.
لە ئاهەنگەکەدا دەربارەی گرنگی و کاریگەری ڕۆژی دامەزارندی پەکەکە، میرهەم یایگیت قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بە دامەزراندی پەکەکە گەلی کورد سەرلەنوێ ژیایەوە.
دواتر ئەردەلان ئەبدۆی شاعیر چەندی هەڵبەستێکی شۆڕشگێڕانەی لەسەر تێکۆشانی پەکەکە بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
پیرۆزباییەکە بە گۆرانی و مۆسیقاکانی هونەرمەندان ئەحمەد دڵشێر و هۆزان جۆمرەد تا درەنگای شەو بە گێڕانی هەڵپەڕکێی کوردییەوە بەردەوام بوو.