نەورۆزی ناوەندی ئەوروپا، لە ٢٣ی ئازادا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا پیرۆزدەکرێت. هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی باکوری ئەڵمانیا (فەد-دەم) سەباحەت ئەرگین لەو ڕوەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیرکرد و داوای بەشداربوونی بەرفراوانیکرد.
هاوسەرۆکی فەد-مەد سەباحەت ئەرگین باسی لە گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد و گەلانی جیهانکرد و وتی: "رۆحی نەورۆزی ئەمساڵ بۆ شکاندی گۆشەگیری ئیمراڵیە."
سەباحەت ئەرگین بۆ نەورۆزی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ی فرانکفۆرت ئەم داوایەیی کرد: "نەورۆز بۆ گەلان بە مانایی نوێبوونەوەیە. بەڵام بۆ گەلی کورد نەورۆزی ٢٠٢٤ رۆحێتی بەرخۆدان و تێکۆشانی بێریتان و رۆناهییە. تێکۆشانی مەزڵوم دۆغانە. بۆ ئێمەی گەلی کورد نەورۆز رۆحی تێکشانی گۆشەگیری ئیمراڵیە. بۆ دەڵێین لە نەورۆزی ٢٣ی ئازاری فرانکفۆرتدا کۆببینەوە؛ ببین بە دەنگی بەرخۆدان، تێکۆشان و ئازادی مرۆڤایەتی."