شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی گەڕایەوە

شاندی دەم پارتی پاش ئەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، لە ئیمراڵی گەڕانەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت:

"شاندێکمان کە لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر پێکهاتبوو، ئەمڕۆ لە ئیمراڵی چاویان بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کەوت. دیدارەکە کۆتایی هات و شاندەکەمان گەڕایەوە، شاندەکەمان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری و هەڵسەنگاندنەکانیان لەسەر ناوەڕۆکی دیدارەکە بۆ ڕاگەیاندن و ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن".