سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی رووسیا ڤلادمیر پۆتن رایگه‌یاند، كه به كاتی مۆسكۆ له كاتژمێر ٠٦:٠٠دا له به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی كردووه.
له كیێڤی پایته‌خت و زۆر شاری دیكه‌ی به‌نده‌ری ته‌قینه‌وه روویان داوه. كیێڤ رایگه‌یاند، كه "داگیركارییه‌كی گه‌وره" ده‌ستیپێكردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كه به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان پێده‌چێت سه‌دان سه‌ربازی ئۆكراینی كوژرابن. به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه فه‌رمییه‌كان له یه‌كه‌م بۆردومانی رووسیادا لانیكه‌م ٧ سه‌رباز كوژراون و ١٩ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
زیلێنسكی فه‌رمانی كرد: كارێك بكه‌ن كه زیانی گیانی زۆریان به‌ربكه‌وێت
سه‌رۆككۆماری ئۆكرانیا ڤلۆدیمیر زیلینسكی له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك فه‌رمانی به سوپای ئۆكرانیا كرد كه له به‌رزترین ئاستدا كارێك بكه‌ن كه هێزه‌كانی رووس زیانی گیانی بده‌ن. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكرانیاش داوای له هه‌موو ئه‌وانه كرد كه ده‌توانن چه‌ك هه‌ڵبگرن، بچنه ریزی سوپاوه.
مۆسكۆ: یه‌كینه‌كانی ئۆكرانیا سه‌نگه‌ره‌كانیان جێده‌هێڵن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، یه‌كینه‌كانی ئۆكرانیا سه‌نگه‌ره‌كانیان به‌رده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانیان چه‌كیان داناوه. وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، "به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، زۆر یه‌كینه‌ی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا سه‌نگه‌ره‌كانیان جێده‌هێڵن".
هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمه‌كانی دۆنێتسك و لوگانسك كه پشتیان به رووسیا به‌ستووه، رایانگه‌یاند، كه دوو شاری بچوكیان له رۆژهه‌ڵاتی وڵات ستانیستیا و چتچاستیایان كۆنتڕۆڵ كردووه.
كیێڤ: یه‌كینه‌كانی رووس به‌ره‌و دوو شار پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی كاری ناوخۆی ئوكرانیا باسی له‌وه‌كردووه، كه سوپای رووسیا به‌ره‌و شاره‌كانی میلۆڤ و هۆردیچاتچ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا، كه له هه‌رێمی خمیلنیتسكی رۆژئاوا و دینیپرۆ له باشور، به موشه‌ك له كۆگای جبه‌خانه دراوه. له شاری لوتسكیش بورجێكی ته‌له‌ڤزیۆنی رووخێنراوه، له ڤیننیستی و ده‌وروبه‌ری كیێڤ هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌كان.
ئاواره‌بوون له كیێڤ
چه‌ندین ئاژانسی هه‌واڵ دیمه‌نه‌كانیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، كه دانیشتوانی كیێڤ له‌و شاره هه‌ڵدێن.
هـ . ب