شەهید زیلان لە ڕوسیا یادکرایەوە

لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا، لە چەند شارێکی ڕوسیا شەهید زیلان یادکرایەوە.

گەریلای پەکەکە زینەب کناجی (زیلان) لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی چالاکییەک فیدایەکەیدا، بە چالاکیەک لە هەرێمەکانی تامبۆڤ، کراسنۆدار و سارتۆڤی ڕووسیا یادکرایەوە.

تامبۆڤ

                          

کوردستانیان هەرێمی تابۆڤ بە چالاکیەک بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان لەیەکترکۆبوونەوە. چالاکیەک بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکر. دواتر ئەندامی تەڤگەری ژنانی ڕووسیا فاتمە ئارین قسەیکرد و وتی: "چالاکیەک فیدایەکەی زیلان لە پێناو ژیان ئازاددا بوو. بووە چالاکیەک جیهان و تورکیای هەژان.

دواتر سینەڤیزیۆنێک دەرباری شەهید زیلان پیشاندرا.

کراسنۆدار

لە ماڵی کوردان لە هەرێمی کراسۆدار یادی شەهید زیلان کرایەوە. یادکردنەوەکە بە خولەکێک بۆ شەهیدانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر سینەڤیزیۆنێک دەرباری شەهید زیلان پیشاندرا.

ساراتۆڤ

بە  هەمانشێوەی شارەکانی دیکە لە ساراتۆڤ یادی شەهید زیلان کرایەوە.

چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر نامەکەی زیلان خوێندرایەوە.

چالاکیەکە بە دروشەمەکانی 'ژن ژیان ئازاد' و 'شەهید نامرن' کۆتاییهات.