سه‌ركرده‌كانی ٢٧ وڵات به‌په‌له‌ كۆده‌بنه‌وه‌

سه‌ركرده‌كانی ٢٧ وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌ بروكسێل ساز ده‌كه‌ن و له‌ به‌رابه‌ر مۆسكۆ "هه‌ڵوێست" و "چالاكی هاوبه‌ش" دیاریده‌كه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ رایگه‌یاند، كۆماره‌كانی گه‌لی لوگانسك و دۆنێتسك له‌ ئۆكرانیا به‌ فه‌رمی ده‌ناسێنێت، سه‌ركرده‌كانی ٢٧ وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دیاریكردنی "هه‌ڵوێست" و "چالاكی هاوبه‌ش" ئه‌م ئێواره‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ساز ده‌كه‌ن.

به‌رپرسێكی ئه‌وروپی رایگه‌یاند، "كرده‌وه‌ هێرشكارانه‌كانی فیدراسیۆنی روسیا یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی ئۆكرانیا پێشێل ده‌كات. هه‌روه‌ها گورز له‌ سیستمی ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌وه‌شێنێت" و به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام بوو، "گرنگه‌ كه‌ له‌ ناو یه‌كێتیه‌كه‌ماندا ئێمه‌ خاوه‌ن بڕیار بین و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش بگرینه‌به‌ر".

كۆبوونه‌وه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو كاتژمێر ٢٠:٠٠ ساز ده‌كرێت.

هـ . ب