شەرڤانانی یەپەژە: وەک پێنج خوشک بە هەموو هێزمانەوە تێدەکۆشین
چوار شەڕڤانی یەپەژە کە خوشکن گوتیان: "یەپەژە سیمبولی ئازادی و بەرخۆدانە. وەک پێنج خوشک بە هەموو هێز و جۆشێکمانەوە بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگەکەمان تێکۆشان فراوانتر دەکەین."
چوار شەڕڤانی یەپەژە کە خوشکن گوتیان: "یەپەژە سیمبولی ئازادی و بەرخۆدانە. وەک پێنج خوشک بە هەموو هێز و جۆشێکمانەوە بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگەکەمان تێکۆشان فراوانتر دەکەین."
لە ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەدا چوار شەڕڤانی یەپەژەمان بینی کە خوشکن. کاتێک ویستمان ئەو شەڕڤانە شکۆمەندانەی وڵاتەکەمان بناسین، زانیمان کە خوشێکی دیکەیان لە ناو ڕیزەکانی یەپەژەدایە، بەڵام ئەوکاتە لەگەڵ ئەواندا نەبوو. ٥ خوشک خاوەن دایکێکی شۆڕشگێڕ! ناوی ئەو ٥ خوشکە تێکۆشەرانە بەمجۆرەیە: ڕەنگین بۆتان، ستێرک کۆبانێ، ڕۆژ خابوور، ڕوکەن کۆبانێ و ئارین کۆبانێ.
ئەو پێنج خوشکەی کە بەشداری ڕیزەکانی یەپەژەن، لە شاری سیمبولی بەرخۆدان کۆبانێن. بەرخۆدانی کۆبانێ وایکرد ڕۆڵی یەپەژە لە جیهاندا دەنگ بداتەوە. بۆ ئەوەی بەرخۆدانی شکۆمەندی کۆبانی سەربکەوێت، لە هەر چواربەشی کوردستان گەلی کورد، ژنانی کورد چوونە کۆبانێ. بۆ ئەوەی کۆبانێ نەکەوێت نەک تەنها لە چواربەشی کوردستاندا لە تەواوی جیهاندا ژنانی تێکۆشەر، مرۆڤانی ئازادیخواز بەرەو دەرگای ئارین میرکانەکان چوون. دڵی کوردستان و هەموو جیهان لە پێشەنگایەتی یەپەژەدا لە کۆبانێدا لی دەدات. شاری کۆبانێ شارێکە بە ساڵان ڕێبەر ئاپۆ و کار و تێکۆشانی تێداکردوە. هەرلەبەر ئەمەش گەلی کۆبانێ گەلێکی زانان و وابەستەی دۆزی ئازادین. ئەمڕۆش زۆرێک لە دایکانی کۆبانێ کچ و کوڕانی خۆیان دەکەن بە دیاری فەلسەفە و دۆزی ڕێبەر ئاپۆ.
'ڕۆژبوونی خۆمان لە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین'
یەکێک لە ٥ خوشکەکان کە لە کۆبانێ بەشداری یەپەژە بوون، سەرەتا دڵخۆشی خۆی لەگەڵ خوشکانی کە بوون بە هاوڕێی دۆزێک دەربڕی. یەکێک لەو خوشکانەش ڕەنگین بۆتانە، ئاماژەی بەوەدا زۆرتر ژنان حەقیقەتی بوونیان لە ناو یەپەژەدا دەبینن و گوتی: "٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی هێزەکەمان یەپەژە لە هەموو ژنانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. وەک ژنێک باوەڕم نە دەکرد ڕۆژێک گروپێكی وەک یەپەژە لە هەموو نەتەوە و باوەڕییەکان ژنان لە خۆی بگرێت، دروست ببێت، بەڵام بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی هەزاران شەهید لەگەڵ یەپەژەدا خەون و هیوامان گۆڕا بۆ ڕاستی. ڕۆژبوونی خۆمان لە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین. شوێنکەوتەی فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆین و پارێزەری ئەم خاکەین. بە پیرۆزکردنی ئەم دوو ڕۆژە سەرفرازین."
'بە هەڵوێستی ژنانی هاوڕێمان کاریگەر بووین'
شەڕڤانان بەمجۆرە باسی هۆکار و کاریگەری بەشداربوون لە یەپەژە دەکەن: "لەسەر بەشداربوونمان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و ژیاندا هەڵوێستی هەڤاڵانی ژن کاریگەرییەکی مەزنی لەسەرمان دروست کرد. بە قسە و فکری هەڤاڵانی ژن کاریگەربووین و بەشداربووین. ئێمە ئەم ٥ خوشکە لە دوای یەک بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بووین. چونکە بە بەشدرابوونی یەکتر کاریگەر بووین."
'ژن بە هێزی خۆی ژیانی ئازاد دەئافرێنێت'
ئەو چوار شەڕڤانە خوشکە لە کۆتاییدا ئەم پەیامەیاندا: "پێویستە ژنان لە هەموو بوارێکدا پەرە بەخۆیان بدەن. چونکە هێرشی زۆر ئاڵۆز لەسەر ژنان هەیە. ژنان بە هێزیان ژیانی ئازاد دەئافرێنن. یەپەژەش پێشەنگایەتی ئەم ژیانە دەکات. وەک ٥ خوشک بە هەموو هێز و جۆشێکمانەوە لە ناو هێزەکەماندا بۆ ئازادی خۆمان و کۆمەڵگەکەمان، تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین."