شەڕڤانانی سوریانی لە سویسرا یادکرانەوە

سێ ئەندامی سۆتۆرۆ کە لە ناوەڕاستی هەفتەیی ڕابردوودا لە شارۆچکەی دێرک لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکران، بە چالاکیەک لە تۆرگی یادکرانەوە.

نوێنەرایەتی دەستەی نەتەوەیی بێتنەهرەین (موب) لە سویرا، چالاکیەکی یادکردنەوەی بۆ سێ شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی سوریانی (سۆتۆرۆ) لە شاری تورگی سویسرا ڕێکخست.

سەرەتایی یادکردنەوەکە لە ناوەندی چاندی هونەری، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە  شەهیدان دەستیپێکرد.

دەستپێکی یادکردنەوەکە بۆ ئەندامانە شەهیدبووەکانی سۆتۆرۆ جەمیل هاننا، شەربەل نەعیم، موزەفەرمحمەد بە زمانی سوریانی سرود خوێندرایەوە. دواتر پاپەز میکایل عەزیز بۆ کار و تێکۆشانی شەهیدان نزاکردنی ئەنجام دا.

دواتر بەرپرسیاری کاروباری ناوخۆی یەکێتی سوریانانی ئەوروپا (یەسۆ) لۆکاس سارگور پەیامی موبی خوێندەوە و لە پەیایەمەکەدا ئەوەی ڕاگەیاند؛ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە خۆیی و چەتەکانییەوە هێرشی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات، کە بووەتە هۆکاری چەندین کۆمەڵکوژی.

هێرشەکانی دەڵەتی تورک ڕاوەستێنین

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کرا، ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی بە شێوەیەکی قارەمانانە جەنگان و دەڵێت: "بەرخۆدان بۆ پارستنی گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک یەکالایی بووەتەوە، لە عەفرین هەتا دێرەزور، لە ڕەقە هەتا دێرک، لە سەریکانی هەتا منج لە هەموو جێگەیەک بۆ دامەزراندی سیستەمێکی دەیموکراتیک تێدەکۆشن. بە هەمان ڕۆحێتیش گەلەکەمان دەپارێزن. وەک دەستەیی نەتەوەی بەیتنەهرەین داوا لە هەموو هێزە جیهانیەکان دەکەین بۆ ڕاوەستاندن و ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا هەڵوێستیان هەبێ. هەرەها داواکەین بەڕێوەبەری خۆسەریی باکور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی فەرمی بناسرێنرێت. لە دژی هێرش و گۆڕینی دیموگرافیا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕێ وشوێن بگیرێتە بەر. ئەمەش دەبێتە ئاساییشێکی باش بۆ گەل."

هەر لە پەیامەکەدا پەیامی ئەوە درا؛ بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی چاندی، مێژووی و چڤاکی شەهیدان، درێژە بە تێکۆشان دەدەن.