بە گوێرەی راگەیەندراونی بەڕێوەبەرانی سەندیکاکان کرستین بلاور و سیمۆن دوبینس گروپێک لە نوێنەرانی سەندیکاکان بۆ ئەوەی نیگەرانیەکانیان لە بارە گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخەنەڕوو، لە پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.
کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی نائاسایی
لە راگەیەندراوەکەی بلاور و دوبینسدا هاتووە: "بەڕێز ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە تورکیا لە ژووری تاکەکەسیدایە و دوو ساڵە رێگە نادرێت پارێزەر و بنەماڵەکەی دیداری لەگەڵ ساز بکەن و زانیاری لە بارەی دۆخی ئەوەوە وەربگرن. لە دۆخی هەنووکەییدا نازانرێت کە ئەو سەلامەتە و دۆخی تەندروستی باشە یان نا. ئێستا نیگەرانی زۆر قووڵ لە بارەی ژیان و تەندروستی ئەوەوە لە ئارادایە".
هاوکارانی گۆشەگیری
نوێنەرانی سەندیکاکان رایانگەیاند کە بەهۆی ئەوەی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە زانیاری پێویست و بڕواپێهەنەری بە رای گشتی نەداوە ئەوەش بووەتە مایەی زیادبوونی نیگەرانیەکان و وتی، "ئێمە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەماندا ئەوە دەخەینەڕوو کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەنجومەنی ئەوروپا و حکومەتەکانی ئەوروپا بە هۆی بێدەنگیەوە لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بوونە هاوکار و هاوبەشی ئەم پێشێلکارییە زەقەی مافەکانی مرۆڤ".
کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی کە راگەیەندراوە لەلایەن سارە گیلنەوە بەڕێوەدەچێت. سیمۆن دوبینس، یونیت زی یونیون (یونایت) (بەریتانیا)، بارۆنس کریستنی بلاور (بەریتانیا)، ئانتۆنیۆ ئامۆرۆس، یەکێتی گەلی کوب (ئیتالیا)، میشێل ئاریکال پارێزەر جی ئار ئی دی (ناوەندی توێژینەوە و چالاکی لەپێناو دیموکراسی)، (ئیتالیا) ئامێدیۆ- کیاستالیا، سەرۆکی ناوچەی هەشتەمی شارەوانی رۆما، ساڤریۆ نۆنۆ، سەرۆکی شارەوانی فۆسالتۆ (ئیتالیا)، ڤیسێنتێ ژۆزێ ریکۆندۆ، نوێنەری ئێڵ ئەی بی، دانیەل کۆپ، ئەندامی سکرتاریەتی پی ئای (بەلجیکا) رۆزا ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی گلاسکۆ (سکۆتلاند)، مایک ئاڕنۆت ەرۆکی کۆنگرەی سەندیکاکانی سکۆتلاند (تی یو سی) (بەریتانیا) بەشداری دەکەن.
هـ . ب